شیعەکان ئاستەنگ دەخەنە بەردەم لێپرسینەوە لە جەعفەری
K24 - ھەولێر
بەگوێرەی هەواڵی چەند میدیایەکی عێراقی، هاوپەیمانی نیشتیمانی شیعەکان، هەموو هەوڵەکانییان چڕکردوەتەوە بۆ ئەوەی رێگری بکەن لە لێپرسینەوە لە ئیبڕاهیم جەعفەری وەزیری دەرەوەی عێراق.
حەیدەر عەبادی سەرۆک وەزیرانیش داوای کردووە، ئەنجوومەنی نوێنەران لێپرسینەوەکان بۆ مانگی ئازاری ساڵی داهاتوو دوابخات، تاکو دانانی وەزیران بەرگری و ناوخۆو دارایی و هەروەها کۆنتڕۆڵکردنەوەی مووسڵ و پەسەندکردنی پڕۆژە یاسای بودجە.
بەڕای چاودێرانی عێراقی، ئەمەش هەوڵێکی دیکەیە، لە ژێر گوشاری ئێران، بۆ ئەوەی لێپرسینەوە لە جەعفەری نەکرێت.