زیاتر له 25 چه‌كداری ئۆپۆزسیۆنی سوریا له ته‌قینه‌وه‌یه‌كدا كوژران
K24 – هه‌ولێر
له نزیك سنووری توركیا ته‌قینه‌وه‌یه‌كی خۆكوژی چه‌كدارانی ئۆپۆزسیۆنی سوریا كرده ئامانج و به‌هۆیه‌وه زیاتر له 25 چه‌كدار كوژران و به ده‌یان كه‌سی دیكه‌شی بریندار بوون.
به‌پێی هه‌واڵێكی ئاژانسی فرانس پرێس ته‌قینه‌وه له خێوه‌تگه‌ی ئاتمه به دووری كیلۆمه‌ترێك له سنووری پارێزگای هاتای توركیا له كاتی جێگوركێی پاسه‌وانه‌كان روویدا و زۆربه‌ی هه‌ره زۆری قوربانیان ئه‌ندامانی سوپای سوریای ئازادن
داعش به‌رپرسایه‌تی ئه‌و هێرشه له ئه‌ستۆ گرت و رایگه‌یاند به ئۆتۆمبێلێكی بۆمبه‌كراو هێرشه‌كه‌یان ئه‌نجامداوه.
