به ڤیدیۆ: شێرێك راهێنه‌ره‌كه‌ی ده‌كوژێت
نمایشی سێركی بۆ قوتابیانی قوتابخانه‌یه‌ك كردووه
K24 – هه‌ولێر:
راهێنه‌رێكی یاری سێرك له كاتی نمایشدا له شاری ئه‌سكه‌نده‌رییه‌ی میسر كه 200 كیلۆمه‌تر له قاهیره‌ی پایته‌خته‌وه دووره، له‌و كاته‌ی نمایشه‌كه‌ی له‌گه‌ڵ شێره‌كان ته‌واو ده‌بێت و سڵاو له ئاماده‌بووانی نمایشه‌كه‌ی ده‌كات كه زۆربه‌یان منداڵن و قوتابی قوتابخانه‌یه‌كن ،شێره‌كه له پشته‌وه په‌لاماری ده‌دات و به سه‌ختی برینداری ده‌كات.
ئه‌و گه‌نجه ناوی"ئیسلام شاهین" و ته‌مه‌نی"25" ساڵه،وه‌ك راهێنه‌ری شێره‌كان بۆ یاری سێرك كاریكردووه،پاش ئه‌وه‌ی شێره‌كه په‌لاماری راهێنه‌ره‌كه ده‌دات، به سه‌ختی برینداری ده‌كات و پاش چه‌ند رۆژێك گیانی له ده‌ستداوه.
به‌گوێره‌ی ڤیدیۆیه‌ك كه له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان بڵاوكراوه‌ته‌وه ئه‌و گه‌نجه راهێنه‌ره سه‌رقاڵی نمایش بووه بۆ قوتابیانی قوتابخانه‌یه‌ك،له‌و كاته‌ی نمایشه‌كه ته‌واو ده‌كات پشت ده‌كاته شێره‌كان و سڵاو له ئاماده‌بووان ده‌كات، به‌ڵام له پشته‌وه یه‌كێك له شێره‌كان په‌لاماری ده‌دات و به‌هۆی سه‌ختی برینه‌كانی دواجار كۆچی دوایی كردووه.
ئه‌و منداڵانه‌شی له‌و نمایشه‌دا ئاماده‌ن چه‌ند قوتابییه‌كیان به بینینی ئه‌و دیمه‌نانه هاوار و قیژه‌یان لێ به‌رزده‌بێته‌وه و دوو منداڵیشیان توشی ترس و حاڵه‌تی هیستری بوون كه بینیوویانه شێره‌كه ئه‌و كوڕه گه‌نجه‌ی بریندار كردووه و ویستوویه‌تی بیخوات.