به ڤیدیۆ.. به‌ناوبانگترین جادووگه‌ری جيهان ويستى گوللـه‌ی قه‌ناس به‌ده‌م بگرێته‌وه به‌ڵام شكستیهێنا
هاوڕێكانی نه‌یانتوانی هاوكاری بكه‌ن
K24 - هه‌ولێر:
ده‌یڤید بڵه‌ین، یه‌كێكه له به‌ناوبانگترین جادووگه‌ره‌كانی جیهان و له دوایین نمایشیدا، ویستی گوللـه‌ی قه‌ناس به ده‌م بگرێته‌وه، به‌ڵام هه‌ڵه‌یه‌ك روویدا و له هه‌وڵه‌كه‌ی شكستیهێنا.
ئه‌و جادووگه‌ره 43 ساڵییه، له‌و كاته‌دا ده‌یه‌ویست، به هۆی قووچه‌كێكی بچووكی كانزایی به‌هێز، كه به ددان گرتبووی، گوللـه‌ی قه‌ناس بگرێته‌وه، كه خۆی به په‌تێكه‌وه ده‌یته‌قاند شكیتی هێنا.
وه‌ك خۆی پێشتر پلانی بۆ دانابوو، نیشانه‌ی قه‌ناسه‌كه‌ی به‌رامبه‌ر به‌و قووچه‌كه كانزایه‌ی ناوده‌می دانابوو، به‌ڵام كاتێك گوللـه‌ی قه‌ناسه‌كه، له جۆری كالیبه‌ر 22، به‌ر كانزاكه‌ی ناوده‌می كه‌وت، به‌رگه‌ی به‌هێزی گوللـه‌كه‌ی نه‌گرت و له‌ناو ده‌می پارچه پارچه بوو.
ده‌یڤید بڵه‌ین ده‌ڵێت: "كاتێك گوللـه‌كه به‌ر قووچه‌كه‌ی ناوده‌مم كه‌وت، ده‌نگه‌كه له‌ناو گوێم زرینگایه‌وه و هه‌ستم به پارچه‌ی وردبووی كانزاكه كرد له‌ناو قورگم".
هه‌روه‌ها ده‌ڵێت: "ده‌بوایه جیا له كانزا قووچه‌كییه‌كه، پارێزه‌رێكی به‌هێزتر و باشترم له‌ناو ده‌مم دانابا، چونكه هه‌بوو به‌رگه‌ی نه‌گرت".
ئه‌و جادووگه‌ره ده‌شڵێت: "وامزانی ساتی كۆتاییه و ئیدی ده‌مرم، به‌ڵام باش بوو، وا ده‌رنه‌چوو".
هاوڕێكانی ئه‌و جادووگه‌ره، ئێستا ره‌تیده‌كه‌نه‌وه هاوكاری بڵه‌ین بكه‌ن له دووباره نمایشكردنی ئه‌و جۆره كارانه، له‌كاتێكدا له ساڵی 2010ه‌وه سێیه‌مجاره ئه‌و نمایشه ده‌كات و له لاس ڤێگاسی ئه‌مه‌ریكاش نزیكه‌ی 20 هه‌زار بینه‌ری هه‌بووه.
له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كانیش هه‌وادارانی ئه‌و جادووگه‌ره، نووسیویانه، ده‌یڤید زیاتر له شێت ده‌چێت نه‌ك ده‌یڤید بڵه‌ین.
سه‌رچاوه: ده‌یلی مه‌یل
.
.jpg)
.jpg)
.jpg)