پاره‌ی نه‌وته‌كه پێشه‌كی ده‌ده‌ن
كۆمپانیای "رووس نه‌وت" گرێبه‌ستێكی له‌گه‌ڵ حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان واژۆكردووه

K24 – هه‌ولێر:
كۆمپانیای "رووس نه‌وت" ئه‌مڕۆ سێ شه‌ممه 21/2/2017 رایگه‌یاند:" گرێبه‌ستێكی له‌گه‌ڵ حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان واژۆكردووه و نه‌وتی خاوی هه‌رێم ده‌كڕێت و له پاڵاوگه‌كانی كۆمپانیاكه‌ی ده‌یپاڵێوێت.
رووس نه‌وت كه یه‌كێكه له كۆمپانیا گه‌وره‌كانی نه‌وتی رووسیا له به‌یاننامه‌یه‌كدا رایگه‌یاندووه" گرێبه‌ستێكیان له بواری ده‌رهێنان و پاڵاوتنی نه‌وت و پاڵپشتی لۆجیستیك و بازرگانی سه‌رچاوه‌كانی وزه واژۆكردووه".
به‌گوێره‌ی به‌یاننامه‌كه كۆمپانیای "رووس نه‌وت" و حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، له په‌راوێزی كۆنگره‌ی "هه‌فته‌ی فیكری شاهانه" له له‌نده‌ن واژۆكردووه و ماوه‌ی گرێبه‌سته‌كه تا ساڵی 2019 یه و كۆمپانیاكه پێشه‌كی پاره‌كه ده‌داته حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان".
به‌ڵام كۆمپانیا رووسییه‌كه هیچ ورده‌كاری و زانیارییه‌كی ده‌رباره‌ی نرخ و بڕی نه‌وت له‌و گرێبه‌سته‌دا ئاشكرانه‌كردووه. به‌ڵام له گرێبه‌سته‌كه‌دا رووس نه‌وت نوێنه‌رایه‌تی لقێكی "رووس نه‌وت تریدینگ ئێس ئای" ده‌كات.
به‌یاننامه‌كه له زاری(ئیگۆر سیتشین) سه‌رۆكی جێبه‌جێكاری كۆمپانیای "رووس نه‌وت" نووسراوه" هاوبه‌شییه‌كی سوودبه‌خشمان له‌گه‌ڵ هه‌رێمی كوردستان كردووه، هیوادارین پێكه‌وه بازاڕێكی نوێ بۆ نه‌وتی كورد بدۆزینه‌وه، به‌گوێره‌ی گرێبه‌سته‌كه نه‌وتی خاو بۆ تۆڕێكی فراوانی پاڵاوگه‌كانی جیهان ده‌گوازینه‌وه".
سیتشین ئه‌وه‌شی گوتووه" رووس نه‌وت، نه‌وتی خاوی كوردستان به‌شێوه‌یه‌كی فراوان دهپاڵێویت و به‌هۆی سیستمێكی گه‌وره‌ی پاڵاوتن له ئه‌ڵمانیا و ئه‌وروپاش رۆژ دوای رۆژ به‌رهه‌مه پاڵێوراوه‌كان زیاد ده‌كات.
رووس نه‌وت یه‌كێكه له‌و كۆمپانیا گه‌ورانه‌ی له بواری گه‌ڕان وپاڵاوتنی نه‌وت و غاز كارده‌كات و له گێڵگه نه‌وتییه‌كانی ناو ده‌ریاكانیشدا پرۆژه‌ی گه‌وره ئه‌نجام ده‌دات، حكومه‌تی رووسیا له‌و كۆمپانیایه‌دا پشكه‌كانی ده‌گاته 50%.