فيلمێكى ئێرانى ئۆسكارى بهدهستهێنا
فیلمی "فرۆشیار"ی سینەماکاری ئێرانی، ئەسغەر فەرهادی، خەڵاتی نێودەوڵەتیی ئۆسکاری بردەوە.
K24 – ههولێر:
فیلمی "فرۆشیار"ی سینەماکاری ئێرانی، ئەسغەر فەرهادی، خەڵاتی نێودەوڵەتیی ئۆسکاری بردەوە.
فیلمی "فرۆشیار"ی سینەماکاری ئێرانی، ئەسغەر فەرهادی، هەشتا و نۆهەمین خەڵاتی ئۆسکاری بردەوە و ئەسغەر فەرهادیش رایگەیاند، بە مەبەستی رێزگرتن لە خەڵکی وڵاتەکەی کە بە هۆی یاسایەکی نامرۆڤانەوە بێڕێزییان پێکراوە، لە مراسیمی وەرگرتنی خەڵاتەکەیدا بەشداری نەکردووە.
فەرهادی دەڵێت: دابەشکردنی جیهان بەسەر دوو لایەنی ئێمە و دوژمنانی ئێمەدا پاساوێکی فریودەرانەيه بۆ جەنگ و دەستدرێژیکردنە.