سێ سەركردەی داعش كوژران
"ھەر سێ سەركردەكەی داعش بیانی بوون و بەرپرسیاریەتی گرنگیان لە ناو داعش پێ سپێردرابوو"
K24 - ھەولێر
سەرچاوەیەكی ئەمنی لە پارێزگای نەینەوا رایگەیاند، فڕۆكەكانی ھاوپەیمانان، مۆڵگەیەكی چەكدارانی داعشی لە گەڕەكی تەنەك لە رۆژئاوای مووسڵ كردە ئامانج و بەھۆیەوە ژمارەیەك چەكدار كوژران كە 3 كەسیان سەركردەی باڵای رێكخراوەكە بوون.
ئەو 3 سەركردانەش بریتیبوون لە ھەریەك لە ئەحمەد مازن، ناسراو بە ئەبو عودە كە ھەڵگری رەگەزنامەی نەرویجییە و بەرپرسی ھەواڵگری سەربازی ویلایەتی نەینەوا بووە و ئیبراھیم شافی ناسراو بە ئەبو خەتاب میسری، بەرپرسی شەرعی ویلایەتی نەینەوا و محەمەد عەبدولڕەحمان ناسراو بە ئەبو ھاشم ھەڵگری رەگەزنامەی بەلجیكی و بە رەچەڵەک جەزائیری، كە بەرپرسی وەرگرتنی چەكدارە بیانییەكان بووە.