پێشمه‌رگه‌ی سلێمانی سه‌ره‌ڕای شكستی بووه پاڵه‌وانی قۆناخی سێیه‌م
K24 ـ سلێمانی
باله‌ی پێشمه‌رگه‌ی سلێمانی، له دوایین رۆژی ركابه‌رییه‌كانی قۆناخی سێیه‌می خولی بژارده‌ی عێراق رووبه‌ڕووی گازی باشوور بووه‌وه و یارییه‌كه‌شی ( 1 ـ 3) سێت پێ دۆڕاند، سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ش باله‌ی پێشمه‌رگه له پێشه‌نگی قۆناخی سێیه‌م مایه‌وه.
ئێواره‌ی ئه‌مرۆ 29 ئاداری 2017، به ئامه‌ده‌بوونی هانده‌رێكی به‌رچاو كۆتا رۆژی قۆناخی سێیه‌می خولی باله‌ی یانه نایابه‌كانی عێراق به‌ڕێوه چوو.
له دووه‌مین یاری پێشمه‌رگه‌ی سلێمانی كه میوانداریی ئه‌و قۆناخه‌یه رووبه‌رووی یانه‌ی گازی باشوور بووه‌وه، پێشمه‌رگه‌كان به سه‌ره‌تایه‌كی به‌هێز ده‌ستیان پێكرد و هانده‌رانی یانه‌كه‌ش ئه‌وه‌نده‌ی دیكه جۆش و خرۆشیان به یاریزانه‌كان ده‌دا،
له گێمی یه‌كه‌م پێشمه‌رگه توانی به 25 خاڵ به‌رامبه‌ر 19 خاڵ بردنه‌وه به‌ده‌ست بهێنێت.
له گێمی دووه‌م یاریزانانی گازی باشوور باشتر ده‌بینران و توانیان به 25خاڵ به‌رامبه‌ر 21 خاڵ ئه‌نجامی گێمه‌كان یه‌كسان بكه‌نه‌وه.
گێمی سێیه‌م ده‌ستی پێكرد و گازی باشوور باشتر ده‌بینرا و توانیشیان ئه‌و گێمه‌شیان به 25 خاڵ به‌رامبه‌ر 21 خاڵ ببنه‌وه و دوو گێم به‌رامبه‌ر گێمێك پێش كه‌وتن.
چاوه‌ڕێ ده‌كرا پێشمه‌رگه له گێمی چوارم به‌هێزتر ده‌بكه‌وێت به‌ڵام باڵاده‌ستی گازی باشوور به روونی ده‌بینرا و ئه‌و گێمه‌ش به 25 خاڵ به‌رامبه‌ر 21 خاڵ له به‌رژه‌وه‌ندی گازی باشوور كۆتایی پێهات.
سه‌ره‌رای ئه‌و دۆڕانه‌ش پێشمه‌رگه‌ی سلێمانی به 39 خال پێشه‌نگی كۆمه‌ڵه‌كه‌ی گرتووه و بووه پاڵه‌وانی قۆناخی سێیه‌م، گازی باشووریش له پله‌ی سێیه‌م خاڵه‌كانی بۆ 33 خاڵ به‌رزكرده‌وه.