يه‌ڵدرم: ئۆپراسيۆنى قه‌ڵغانى فورات كۆتاييهات
سه‌رۆك وه‌زيرانى توركيا بن عه‌لى يه‌ڵدرم كۆتايهاتنى ئۆپراسيۆنى قه‌ڵغانى فوراتى راگه‌ياند.
K24 – هه‌ولێر:
سه‌رۆك وه‌زيرانى توركيا بن عه‌لى يه‌ڵدرم كۆتايهاتنى ئۆپراسيۆنى قه‌ڵغانى فوراتى راگه‌ياند.
ئۆپراسيۆنى قه‌ڵغانى فورات، سوپاى توركيا به هاوكارى ژماره‌يه‌ك گرووپى چه‌كدارى لايه‌نگرى توركيا له خاكى سووريا له مانگى ئابى ساڵى رابردوودا ده‌ستيپێكرد و ئه‌مڕۆ كۆتايهاتنى ئۆپراسيۆنه‌كه راگه‌يه‌ندرا.
له چاوپێكه‌وتنێكى ته‌له‌ڤزيۆنيدا له‌گه‌ڵ ئێن تى ڤى توركى يه‌ڵدرم گوتى: ئه‌و پرسه‌يه سه‌ركه‌وتوو بووه و هه‌ر ئۆپراسيۆنێكى ديكه ئه‌نجام بدرێت، به ناوى ديكه‌وه ئه‌نجام ده‌درێن.
رۆيته‌رز له‌و باره‌يه‌وه بڵاويكردووه‌ته‌وه، ئامانجى توركيا له ده‌ستپێكردنى ئۆپراسيۆنه‌كه ده‌رپه‌ڕاندنى چه‌كدارانى داعش و رێگه گرتن بووه له پێشڕه‌وى چه‌كدارانى كورد له ناوچه سنوورييه‌كانى توركيادا.