له به‌غدا ته‌قينه‌وه‌ى بارهه‌ڵگرێك ده‌يان كوژراو و بريندارى لێكهوتهوه
لانيكه‌م 10 كه‌س كوژران و 40 كه‌سى ديكه بريندار بوون.
K24 – به‌غدا:
به هۆى ته‌قينه‌وه‌ى بارهه‌ڵگرێكى بۆمبڕێژكراو له باشوورى شارى به‌غداى پايته‌خت لانيكه‌م 10 كه‌س كوژران و 40 كه‌سى ديكه بريندار بوون.
به گوێره‌ى زانيارييه سه‌ره‌تاييه‌كان ته‌قينه‌وه‌كه خۆكوژى بووه و ناوچه‌ى يوسفييهى باشوورى به‌غداى كردووه‌ته ئامانج.
هێزه ئه‌منييه‌كان له شوێنى رووداوه‌كه قه‌ده‌غه‌ى هاتوچۆيان راگه‌ياند و تيمه‌كانى فرياكه‌وتن سه‌رقاڵى گواستنه‌وه‌ى ته‌رمى قوربانييه‌كان و بريندارانن بۆ نه‌خۆشخانه.
هێزه ئه‌منييه‌كان گومانى ئه‌وه ده‌كه‌ن ته‌قينه‌وه‌كه چه‌كدارێكى خۆكوژى داعش ئهنجاميدابێت.