"هۆكاری كوژرانی سڤیلهكانی مووسڵ ئاشكرابكهن"
مافی مرۆڤی نێودەوڵەتی نیگەرانە لە دۆخی ھاووڵاتیانی رۆژئاوای موسڵ
K24 - ههولێر:
رێكخراوی ھیومان رایتس وۆچ، لە بەیاننامەیەكدا، داوای لە ھێزەكانی عێراق و ھاوپەیمانان كرد، ئەنجامی لێكۆڵینەوەكان لە كوژرانی ھاووڵاتیانی رۆژئاوای موسڵ، بەھۆی بۆردوومانەكان ئاشکرا بکەن.
مافی مرۆڤی نێودەوڵەتی، نیگەرانی لە شێوازی بۆردوومانە ئاسمانییەكان دەربڕی و داوای كرد، ناوی بەرپرسانی ئەم جۆرە رووداوانە ئاشكرابكرێن، بۆ ئەوەی بدرێنە دادگای نێودەوڵەتی.
مانگی رابردووش، رێكخراوەكە، سوپای عێراق و حەشدی شەعبی بە پێشێلكاری لەدژی ھاووڵاتیانی موسڵ تۆمەتباركرد.