ميرى قه‌ته‌ر ناوى ئه‌سپه‌كه‌ى ده‌نێت ئه‌ردۆغان
ئه‌ردۆغان ببێته سێ ساڵ به‌شدارى يه‌كه‌م كێبڕكێى ئه‌سپسوارى پێ ده‌كرێت.
K24 – هه‌ولێر:
ميرى قه‌ته‌ر, شێخ ته‌ميم بن حه‌مه‌د ئالسانى, ناوى ئه‌سپه نوێيه‌كه‌ى ناوه ئه‌ردۆغان.
رۆژنامه‌ى زه‌مانى توركى, كه رۆژنامه‌يه‌كى به‌رهه‌ڵستكارى سياسه‌ته‌كانى سه‌رۆكى توركيا ره‌جه‌ب ته‌يب ئه‌ردۆغانه بڵاويكردووه‌ته‌وه، ئه‌و ئه‌سپه له 2015 به بڕى 4 مليۆن ليره‌ى توركى كڕيويه‌تى.
ئال سانى خاوه‌نى سه‌نته‌رێكه به ناوى "الشقب"ـى تايبه‌ت به ئه‌سپسوارى جيهانى و له بوارى ئهسپسواريدا وهربهرهێنانى گه‌وره و فراوانى خستووه‌ته‌كار.
ناوبراو له 2015دا ئه‌سپێكى به بڕى 4 مليۆن ليره‌ى توركى كڕيوه و به ناوى ئه‌ردۆغانه‌وه ناوى ناوه.
ئه‌ردۆغان، كه ناوى ئه‌سپه‌كه‌ى ميرى قه‌ته‌ره وه‌چه‌ى ئه‌سپى ئه‌فسانه‌يى فرانكله, كه له ژيانيدا له كێبڕكێى ئهسپسواريدا نهبهزيوه.
بڕياره ئه‌ردۆغان, دواى ئه‌وه‌ى ته‌مه‌نى ده‌بێته سێ ساڵ بۆ يه‌كه‌مجار له ژيانيدا به‌شدارى كێبڕكێيه‌كى ئه‌سپسوارى بكات.
تيمێكى پسپۆڕى به‌ريتانى سه‌رقاڵى په‌روه‌رده‌كردن و راهێنانى ئه‌ردۆغانن بۆ ئه‌وه‌ى بتوانێت له يه‌كه‌م كێبڕكێدا سه‌ركه‌وتن به‌ده‌ست بهێنێت.