سه‌رۆكى فليپين بۆ تره‌مپ: ببوره كاتم نييه و ده‌چمه مۆسكۆ
گوتى: من سه‌رقاڵم و كاتم نييه به‌ڵێنى سه‌ردانى ئهمريكات پێ بده‌م
K24 – هه‌ولێر:
سه‌رۆكى فليپين، رودريگۆ دوتيرتى، پۆزشى بۆ سه‌رۆكى ئه‌مريكا دۆناڵد تره‌مپ هێنايه‌وه، كه داوايكردبوو، سه‌ردانى ئه‌مريكا بكات و رايگه‌ياند، به‌ر له‌وه‌ى بێمه ئه‌مريكا ده‌چمه رووسيا.
دوتيرتى له وه‌ڵامى بانگهێشته‌كه‌ى سه‌رۆكى ئه‌مريكا گوتى: من سه‌رقاڵم و كاتم نييه به‌ڵێنى سه‌ردانى ئهمريكات پێ بده‌م، پێويسته يه‌كه‌مجار بچمه رووسيا و دواتر بچمه ئيسرائيل.
هه‌ريه‌ك له وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه و ئه‌نجوومه‌نى ئاسايشى نه‌ته‌وه‌يى ئه‌مريكا تووشى سه‌رسوڕمان بوونه, له‌وه‌ى له ميانى په‌يوه‌ندييه‌كى ته‌له‌فۆنيدا كه به دۆستانه وه‌سفيان كردبوو، تره‌مپ بانگهێشتى سه‌رۆكى فليپينى كردووه.
ئه‌و بانگهێشته له لايه‌ن رێكخراوى هيومان رايتس ۆچه‌وه رووبه‌ڕووى ره‌خنه بووه‌ته‌وه و ئه‌و رێكخراوه پێى وايه دوتيرتى مافه‌كانى مرۆڤى له سه‌ركوت و كوشتنى به‌كارهێنه‌ر و بازرگانانى مادده هۆشبه‌ره‌كان پێشێلكردووه.
سه‌رچاوه:RT