"رووسیا به مووشه‌كی ئه‌تۆمی ئه‌مریكا نغرۆ ده‌كات"
"كه‌ناراوه‌كانی ئه‌مریكا به مووشه‌كی هه‌ڵگری كڵاوه‌ی ئه‌تۆمی چێنراوه"
k24 - هه‌ولێر:
ئه‌فسه‌رێكی گه‌وره‌ی خانه‌نشینكراوی رووسی رایده‌گه‌یه‌نێت" وڵاته‌كه‌ی له قوڵایی زه‌ریای ئه‌تڵه‌سی له كه‌ناراوه‌كانی رۆژهه‌ڵاتی ئه‌مریكا، هێنده‌ی مووشه‌كی هه‌ڵگری كڵاوه‌ی ئه‌تۆمی چاندووه، له كاتی ته‌قینه‌وه‌یاندا تسونامییهك رووده‌دات و گه‌وره شاره‌كانی ئه‌مریكا نغرۆ ده‌بێت.
عه‌قید "ڤیكتۆر بارانیچ" له دیدارێكدا له‌گه‌ڵ رۆژنامه‌ی "كۆسمۆسكایا براڤدا"ـی رووسی، له وه‌ڵامی نمایش و كۆكردنه‌وه‌ی هێزه سه‌ربازییه‌كانی ئه‌مریكا له وڵاته دراوسێكانی رووسیادا گوتوویه‌تی" ئه‌مریكییه‌كان تانك و فڕۆكه و هێزه تایبه‌ته‌كانیان به درێژایی سنووری رووسیا بڵاوه‌پێكردووه، به‌ڵام ئێمه زۆر به له سه‌رخۆیی كه‌ناراوه‌كانی ئه‌و وڵاته‌مان به مووشه‌كی ئه‌تۆمی چاندووه".
ئه‌و ئه‌فسه‌ره خانه‌نشینكراوه رووسه ئه‌وه‌شی گوتووه" هه‌موو مووشه‌كه‌كان له قوڵایی زه‌ریاكه‌دا له‌سه‌ر پێن و ته‌نها چاوه‌ڕوانی فه‌رمانی تهقاندنهوهیانن".
ئه‌و ئه‌فسه‌ره‌ی پێشووی سوپای رووسی روونیكردووه‌ته‌وه" به ته‌قاندنه‌وه‌ی ئه‌و مووشه‌كانه، شه‌پۆلی تسونامی دروست ده‌بێت و له توانایدایه شاره گه‌وره‌كانی وه‌ك نیویۆرك و مه‌یامی نغرۆبكات".
ئه‌و به‌رپرسه سه‌ربازییه‌ی پێشووی رووسیا ئه‌وه‌شی راگه‌یاندووه" له‌سه‌ر رووسیا پێویسته به شیوه‌یه‌كی چالاك به‌رگری له خۆی بكات، چونكه خه‌رجییه سه‌ربازییه‌كانی كه‌مكردووه‌ته‌وه، به‌ڵام ئه‌مریكا ده به‌رامبه‌ر زیادی كردووه".
به‌ڵام له ئاستی فه‌رمیدا حكومه‌تی رووسیا قسه‌كانی ئه‌و ئه‌فسه‌ره خانه‌نشینكراوه‌ی وڵاته‌كه‌ی به "نامۆ" ناوبردووه و رۆژنامه‌ی ده‌یلی مه‌یلی بریتانی له‌سه‌ر زاری گوته‌بێژی حكومه‌تی ئه‌و وڵاته‌وه بڵاویكردووه‌ته‌وه"نابێت ئه‌و جۆره قسه و راپۆرتانه به جدی وه‌ربگیرێن".