بە شێوازی جەیمس بۆند سیخۆریی بۆ داعش دەكرد
نووسینگەیەكی بۆ گواستنەوەی زانیاری بۆ داعش كردبووهوه
K24 - ھەولێر
ئەو كەسەی بە شێوازی جەیمس بۆند سیخۆری و پروپاگەندەی بۆ داعش دەكرد، لە لایەن دادگایەكی بریتانی بە 8 ساڵ زیندانیكردن مەحكوم كرا.
میدیانی بریتانی بڵاویانكردەوە، "سمتاللە 34 ساڵی، چەتەی ئەلكترۆنی، نیوە نووسینگەیەك كردبووەوە بۆ دابەشكردن و بڵاوكردنەوەی پروپاگەندە بۆ داعش بە رێگەی ئینتەرنێت و گواستنەوەی داتا و شاردنەوەیان بە شێوازی جەیمس بۆند".
"سمتاللە" زانیاری لە بارەی موشەك و چەكی بیۆلۆژی كۆ دەكردەوە و بۆ داعش دەنارد.
پۆلیسی لهندهن پاش ئۆپەراسیۆنێكی نێودەوڵەتی و زانیارییەكانی ھەواڵگری ئهمریكا ھەڵیكوتایە سەر ئاپارتمانی "سمتاللە"و لە ماڵەكەیدا دەست بەسەر مێمۆرییەك بۆ كۆكردنەوەی زانیاری گرت، لە كتێبێكی ئەكادیمی بە ناوی "پاش ئەنسراكس: چەك بۆ بەكارھێنانی نەخۆشییەكانی بهربڵاو".
پۆلیس ھەروەھا دەستی بەسەر چەندین ڤیدیۆ و نووسراو گرتووە كە سەر بە "لایەنگرانی خەلافەتن و سمت اللە ھەوڵی شاردنەوەی زانیارییەكان و گواستنەوەیان بۆ داعشی داوە.
سمتاللە ئەندامێكی گرووپی ئەلكترۆنی داعشە كە خۆیان ناو ناوە "سوپای ئەلكترۆنی خەلافەت" و لە لایەن بەریتانییەك بە ناوی "جنید حسێن" سەرپەرشتی دەكرا و لە ئەیلوولی 2015 لە ئەنجامی ھێرشێكی ھەوایی لە ناوچەكانی ژێر دەستی داعش كوژرا.
یەكەی دژە تیرۆری پۆلیسی لەندەن لەم بارەوە گووتی یەكەمجارە شتێكی بەو ئاستە بەرزە دەبینن، نووسینگەیەكی كردووەتەوە بۆ یارمەتیدانی تیرۆریستان لە سەرتاسەری جیھان و لهم نووسینگەكەیه رێنمایی دەردەكرا بۆ كردنەوەی كۆد و چۆنییەتی خۆپاراستن لە پۆلیس و ھێزە ئەمنییەكان. رێنماییەكانی لە بارەی سیستەمی مووشەكی و ھەروەھا مادەیەكی زۆری پروپاگەندا لە خۆ دەگرت.
