هه‌واڵگرى ئه‌مريكا چاودێرى 150 مليۆن په‌يوه‌ندى ته‌له‌فۆنى هاووڵاتيانى كردووه
ئاژانسه‌كه ته‌نيا 42 گومانلێكراوى ده‌ستنيشانكردووه
K24 – هه‌ولێر:
ئاژانسى ئاسايشى نه‌ته‌وه‌يى ئه‌مريكا ته‌نيا له ساڵى 2016دا گوێى هه‌ڵخستووه بۆ 150 مليۆن په‌يوه‌ندى ته‌له‌فۆنى له ناو ئه‌مريكادا.
ئه‌مه له كاتێكدايه كۆنگرێس به بڕيارێك چاودێريكردنى هێڵه‌كانى په‌يوه‌ندى و به‌كارهێنانيان له‌لايه‌ن هاووڵاتييانه‌وه سنووردار كردووه.
به گوێره‌ى راپۆرتى نووسينگه‌ى به‌ڕێوبه‌رى ده‌زگاى هه‌واڵگرى ئه‌مريكا له 2016دا زانيارى له باره‌ى 151 مليۆن په‌يوه‌ندى ته‌له‌فۆنى به بڕيارى دادگاى نهێنى تايبه‌ت به كاروبارى چاودێرى بيانييه‌كان كۆكراوه‌ته‌وه.
به گوێره‌ى راپۆرته‌كه و له كۆى ئه‌و ژماره زۆره‌ى په‌يوه‌ندى, ئاژانسه‌كه ته‌نيا 42 گومانلێكراوى ده‌ستنيشانكردووه و له‌و ژماره‌يه‌ش ته‌نيا يه‌كێكيان هاووڵاتى ئه‌مريكايى بووه.
دواى رووداوه‌كانى 11ى سێپتێمه‌ر, هه‌واڵگرى ئه‌مريكا به‌رده‌وام چاودێرى په‌يوه‌ندى ته‌له‌فۆنى نێوان هاووڵاتيان ده‌كات.
له 2013دا ئێدوارد سنودن، كارمه‌ندى پێشووى هه‌واڵگرى ئه‌مريكا, په‌رده‌ى به رووى پرۆگرامى چاودێرى په‌يوه‌ندييه ته‌له‌فۆنييه‌كان هه‌ڵدايه‌وه و به‌و هۆيه‌وه كۆنگرێس، ياسايه‌كى تايبه‌تى به‌و بواره ده‌كرد.
سه‌رچاوه: RT
و:ئ.ه