ئه‌ردۆغان بۆ پوتن پێشنيازى گۆڕينى چاره‌نووسى خۆرهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاستى ده‌كات
ئه‌ردۆغان، گه‌يشته سوچى باشوورى رووسيا و له‌گه‌ڵ سه‌رۆكى رووسيا ڤلاديمێر پوتن كۆبوويه‌وه.
K24 – هه‌ولێر:
سه‌رۆكى رووسيا ڤلاديمێر پوتن له‌گه‌ڵ سه‌رۆكى توركيا ره‌جه‌ب ته‌يب ئه‌ردۆغان كۆنگره‌يه‌كى رۆژنامه‌وانيان ئه‌نجامدا.
ئه‌مڕۆ ئه‌ردۆغان، گه‌يشته سوچى باشوورى رووسيا و له‌گه‌ڵ سه‌رۆكى رووسيا ڤلاديمێر پوتن كۆبوويه‌وه.
دواى كۆبوونه‌وه‌كه, له كۆنگره‌يه‌كى رۆژنامه‌وانيدا، ئه‌ردۆغان گوتى: ئه‌مڕۆ ده‌رفه‌تێكى گرنگ بوو بۆ تاوتوێكردنى په‌يوه‌ندييه دوو قۆڵييه‌كانى نێوانمان و پرسه هه‌رێمايه‌تييه‌كان.
گوتيشى: هه‌ردوو وڵات له باره‌ى پێشهاته‌كانى خۆرهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاسته‌وه به‌رپرسيارێتى گه‌وره‌يان ده‌كه‌وێته ئه‌ستۆ.
ئه‌وه‌شى گوت: دڵنيام ئه‌گه‌ر به‌يه‌كه‌وه هه‌نگاو بنێين, به ته‌واوى چاره‌نووسى خۆرهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاست ده‌گۆڕين.
له به‌رامبه‌ردا پوتن, ستايشى په‌يوه‌ندييه دوو قۆڵييه‌كانى نێوان رووسيا و توركياى كرد و گوتى: ئێستا گه‌ڕاوينه‌ته‌وه بۆ قۆناغى گه‌رموگوڕى په‌يوه‌ندييه‌كان.
گوتيشى: گه‌ڕانه‌وه‌ى سه‌قامگيرى سياسى بۆ توركيا ده‌بێته يارمه‌تيده‌رێكى باش بۆ پێشكه‌وتنى په‌يوه‌ندييه‌كانى نێوان مۆسكۆ و ئه‌نقه‌ره.
سه‌رچاوه: RT
و:ئ.ه