سه‌یرترین بڕیاری دادگا بۆ ئه‌فغانییه‌ك كه گێچه‌ڵی سێكسی به هه‌شت ژن كردووه
ره‌خنه‌ی توند له بڕیاری دادوه‌ر ده‌گیرێت
K24 - هه‌ولێر:
دادوه‌رێكی ئوسترالی، بڕیاريدا هیچ سزایه‌ك به‌سه‌ر ئه‌و پیاوه ئه‌فغانییه موسڵمانه‌دا نه‌سه‌پێنێت كه گێچه‌ڵی سێكسی به هه‌شت ژنی ئه‌و وڵاته كردووه.
ئه‌و دادوه‌ره ئوسترالییه، هۆكاری سزانه‌دانی ئه‌و پیاوه‌ی گه‌ڕاندووه‌ته‌وه بۆ ئه‌وه‌ی، كه ئه‌و پیاوه به هۆی جیاوازی ئایینی و كوتلوورییه‌وه ئه‌و گێچه‌ڵه سێكسییانه‌ی به‌و ژنانه كردووه و "پێشتر ئه‌و شتانه‌ی نه‌بینیوه".
ئه‌و گه‌نجه موسڵمانه، ناوی عیسمه‌توڵڵا شه‌ریفییه و له بنه‌ڕه‌تدا خه‌ڵكی ئه‌فغانستانه، ماوه‌ی چه‌ند مانگێكه گه‌یشتووه‌ته ئوسترالیا و هێشتا شاره‌زایی ته‌واوی له په‌یوه‌ندییه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كانی ئوسترالیا نه‌بووه.
گه‌نجه‌كه له‌و كاته‌ی گه‌یشتووه‌ته نزیك یانه‌یه‌كی شه‌وانه‌ی كه‌نار ده‌ریا، به‌ناوی 21ی سێنچری، چه‌ند جارێك هه‌وڵیداوه له كۆمه‌ڵێك ژنی یانه‌كه نزیك ببێته‌وه.
ئه‌و گه‌نجه یه‌كێك له ژنه‌كانی بردووه شێوێنێكی تاریكی كه‌نار ده‌ریاكه و ده‌ستدرێژی سێكسی كردووه‌ته سه‌ری.
دوای ئه‌وه‌ی ئه‌و رووداوه چه‌ند جارێك دووباره بووه‌ته‌وه، كه له لێكۆڵینه‌وه‌كان ده‌ركه‌وتووه، هه‌شت جاربووه، په‌یوه‌ندی به پۆلیسی كه‌نار ده‌ریاوه ده‌كرێت و ئه‌و گه‌نجه ئه‌فغانییه ده‌ستگیر ده‌كرێت.
دواجار مارك دین، دادوه‌ری دادگای فرانكستن، بڕیاری كۆتایی خۆی له باره‌ی چاره‌نووسی ئه‌و گه‌نجه ده‌دات و ئاماژه به‌وه ده‌كات، به‌هۆی ئه‌و گه‌نجه نه‌خوێنده‌واره و هیچ به‌هره‌یه‌كی كۆمه‌ڵایه‌تی بۆ درووستكردنی په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵ ره‌گه‌زی به‌رامبه‌ر نه‌بووه، بۆیه بڕیاریداوه هیچ سزایه‌ك به‌سه‌ریدا ناسه‌پێنرێت.
بڕیاره‌كه‌ی دادوه‌ر رووبه‌ڕووی ره‌خنه‌بووه‌ته‌وه و به‌شێك له‌وانه‌ی ده‌ستدرێژی سێكسییان كراوه‌ته سه‌ر، ئاماژه به‌وه‌ده‌كه‌ن، بڕیاره‌كه بۆ ئه‌و كه‌یسه گونجاو نییه و بڕیاره‌كه‌ش به‌وه وه‌سف ده‌كه‌ن، كه له به‌رژه‌وه‌ندی پیاوان و دژی ژنانه.
هه‌رچه‌نده دادوه‌ر ئه‌و ره‌فتارانه‌ی به توندوتیژی و پێشێلكردنی یاساكانی وڵاته‌كه‌ی له قه‌ڵه‌مدا، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا بڕیاریدا هاوكاری ئه‌و گه‌نجه بكرێت، بۆ ئه‌وه‌ی بتوانێت خۆی له‌گه‌ڵ ره‌وشی كۆمه‌ڵایه‌تی ئوسترالیا، بگونجێنێت.