سه‌رچاوه‌ى هێزى كۆرياى باكوور چييه
سه‌ره‌ڕاى ئه‌و گه‌مارۆيه‌ى خراوه‌ته سه‌رى، بۆچى به‌هێزه
K24 – هه‌ولێر:
شاره‌زايان له‌و بڕوايه‌دان، بيۆنگ يانگ, ده‌ستبه‌ردارى پرۆگرامى ناووكى و تاقيكردنه‌وه مووشه‌كييه‌كانى نه‌بووه, سه‌ره‌ڕاى ئه‌و گه‌مارۆيه‌ى خراوه‌ته سه‌رى.
شاره‌زايان به‌و ئه‌نجامه‌ش گه‌يشتوون، كه گه‌مارۆ ئابوورييه‌كانى سه‌ر كۆرياى باكوور زيانى گه‌وره‌يان له‌و وڵاته نه‌داوه.

هۆكاره‌كه‌شى بۆ ئه‌وه ده‌گه‌ڕێته‌وه, كۆرياى باكوور گه‌يشتووه‌ته تواناى خودبه‌ڕێوه‌به‌رى و به‌شى خۆى به‌رهه‌مى كشتو‌كاڵى به‌رهه‌مده‌هێنێت.
له 2006 و 2009 و 2016 ژماره‌يه‌ك سزاى ئابوورى سه‌خت به‌سه‌ر كۆرياى باكووردا سه‌پێنراوون.
له رووى سروشتييه‌وه, خاكه به پيته‌كه‌ى كۆريا بووه‌ته نسيبى كۆرياى باشوور.
ئه‌وه‌ش ره‌وشى كشتو‌كاڵى كۆرياى باكوورى ئاڵۆز كردبوو. چونكه زۆربه‌ى ناوچه‌كانى كۆرياى باكوور به كه‌ڵكى چاندن نه‌ده‌هاتن.
له نه‌وه‌ده‌كانى سه‌ده‌ى رابردوو, شه‌پۆلێكى وشكه‌ساڵى توند ئه‌و وڵاته‌ى گرته‌وه.

به گوێره‌ى مه‌زنده‌ى ناوه‌نده‌كانى توێژينه‌وه, ئه‌و وشكه‌ساڵييه گيانى زياتر له 600 هه‌زار كه‌س سه‌ند و هه‌ژارى له وڵاته‌كه‌دا گه‌يشته چڵه‌پۆپه.
هاوكات به هۆى داڕووخانى يه‌كێتى سۆڤيه‌تيشه‌وه ئه‌و وڵاته سه‌رچاوه‌يه‌كى كۆمه‌ك و هاوكارى له‌ده‌ستدا.
له سه‌ره‌تاى سه‌ده‌ى نوێ‌دا ده‌سه‌ڵاتداران بيريان له‌وه كرده‌وه پله به پله چاكسازى له كه‌رتى كشتوكاڵدا ئه‌نجامبده‌ن.
ئه‌ندريه لانكۆڤ، رايگه‌ياند، كه‌رتى تايبه‌ت له كۆرياى باكوور به رێژه‌ى له سه‌دا 30 تا 50 كۆى به‌رهه‌مى ناوخۆى به‌رهه‌مده‌هێنێت.
پێشتر قه‌ده‌غه‌بوو كه‌رتى تايبه‌ت سه‌رمايه‌گوزارى بكات, به‌ڵام به ره‌چاوكردنى قه‌يرانى كشتوكاڵ له وڵاته‌كه‌دا، ده‌سه‌ڵاتداران رێگه‌يان داوه له‌و بواره‌دا كه‌رتى تايبه‌ت سه‌رمايه‌گوزارى بكات.
له 2011دا ده‌سه‌ڵاتداران، ژماره‌يه‌ك چاكسازييان له بوارى بازارى كشتو‌كاڵى كه‌رتى كشتوكاڵ ئه‌نجامدا.

له چاكسازييه‌كاندا رێگه درا به گوندنشينه‌كان يه‌كێتى له نێوان خێزانێك يان زياتر له خێزانێك پێكبهێنن و به‌يه‌كه‌وه به‌رهه‌مى سه‌ره‌كى بچێنن و له سه‌دا 60ى به‌رهه‌مه‌كه بۆ خۆيان گلبده‌نه‌وه.
له‌و رێگه‌يه‌وه كۆرياى باكوور توانى پێداويستييه سه‌ره‌كييه‌كانى خۆراك دابين بكات و پشت به تواناى خۆى ببه‌ستێت.
سه‌ره‌ڕاى سزا ئابوورييه‌كان, كۆرياى باكوور به‌رهه‌مى زۆرى ئه‌ليكترۆنى و يارى منداڵان ره‌وانه‌ى بازاره‌كانى جيهان ده‌كات.
هه‌موو ئه‌و چالاكييه بازرگانيانه له لايه‌ن كۆمپانياكانى ده‌وڵه‌ته‌وه ئه‌نجامده‌درێن, به‌ڵام له ژێر په‌رده‌ى كه‌رتى تايبه‌تدا كاره‌كان راييده‌كرێن.
سه‌رچاوه: RT
و:ئ.هـ