تره‌مپ ستراتیژییه‌تی وڵاته‌كه‌ی دژی تیرۆر دیاری ده‌كات
كه‌مكردنه‌وه‌ی تێچووی "خوێن و سامان" به‌رامبه‌ر زیادكردنی ئه‌ركی هاوپه‌یمان له دژایه‌تیكردنی تیرۆری له خۆگرتووه
K24 - هه‌ولێر:
ستراتیژییه‌ته نوێییه‌كه‌ی دۆناڵد تره‌مپ سه‌رۆكی ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا، داوا له وڵاتانی هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی ده‌كات، بۆ دژایه‌تیكردنی تیرۆری ئیسلامییه توندڕه‌وه‌كان ئه‌ركی زیاتر له ئه‌ستۆ بگرن، چونكه ئه‌وانه ههڕهشهیهكن هیچ كاتێك كۆتاییان نایه‌ت.
له ره‌شنووسی ئه‌و ستراتیژه نوێیه‌ی تره‌مپدا كه له 11 لاپه‌ڕه پێكهاتووه و ئاژانسی رۆیته‌رز زانیاری له‌باره‌یه‌وه هه‌یه و چاوی پێی كه‌وتووه، باسی ئه‌وه‌ی تێدایه كه پێویسته له تێچووه سه‌ربازییه زۆر و "كراوه‌كان" بۆ دژایه‌تی تیرۆر دووربكه‌ونه‌وه.
به‌ڵگه‌نامه‌كه له ماوه‌ی چه‌ند مانگی داهاتوودا ده‌رده‌چێت و ئه‌وه‌شی تێدایه " پێویسته ئۆپه‌راسیۆنه‌كان له دژی گرووپه توندڕه‌وه جیهانییه‌كان چڕبكرێته‌وه و له هه‌مانكاتدا تێچووه‌كانی" خوێن و سامان"ـی ئه‌مریكییه‌كان بۆ به‌دیهێنانی ئه‌و ئامانجانه كه‌مبكرێته‌وه".
هه‌روه‌ها هاتووه" هه‌وڵ بۆ دوورخستنه‌وه‌ی ده‌ستوه‌ردانی سه‌ربازی ئه‌مریكی به شێوه‌یه‌كی فراوان و تێچوویه‌كی زۆۆر ده‌درێت له به‌دیهێنانی ئامانجه‌كاندا دژی تیرۆر، له‌گه‌ڵ هاوبه‌شه‌كانی ئه‌مریكا كار بۆ ئه‌وه ده‌كرێت به‌رپرسیارییه‌تی ئه‌و جه‌نگه دژی گرووپه توندڕه‌وه‌كان له ئه‌ستۆ بگیرێت".
به‌ڵام له‌و ستراتیژییه‌ته نوێیه‌ی تره‌مپدا دان بهوهدانراوه كه تیرۆر هیچ كاتێك بنبڕ نابێت و كۆتایی نایه‌ت.
له‌وباره‌یه‌وه "مایكل ئه‌نتون" گوته‌بێژ به ناوی ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی له كۆشكی سپی ده‌ڵێت :" له چوارچێوه‌ی په‌یڕه‌وی گشتی، ئیداره‌ی ئه‌مریكا به دیدگایه‌كی نوێوه ته‌ماشای ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی ئه‌مریكا به هه‌موو بواره‌كانه‌وه ده‌كات، له‌وانه‌ش ئه‌ركی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی تیرۆر، زۆر به بایه‌خه‌وه وه‌رگیراوه، چونكه له ساڵی 2011 وه تا ئێستا هیچ ستراتیژییه‌تێكی له‌م شێوه‌یه رانه‌گه‌یه‌نراوه".
هه‌روه‌ها گوتوویه‌تی " ئه‌م كاره‌ش به ئامانجی ده‌سته‌به‌ركردنی ستراتیژییه‌تێكی نوێیه دژی هه‌ڕه‌شه مه‌ترسیداره‌كانی تیرۆر دژی وڵاته‌كه‌مان و هاووڵاتیان و به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانمان له ناوه‌وه‌و ده‌ره‌وه و هاوپه‌یمانه‌كانیشمان. سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ش تیشك ده‌خاته‌سه‌ر ئه‌و ئامانجه واقیعیانه‌ی توانای جێبه‌جێكردنیان هه‌یه و بنه‌ماكانی چنییهتی مامه‌ڵه‌كردن و ئاراستهكردنیشیان دیاری ده‌كات".