رووسيا و ئێران و توركيا له‌سه‌ر دياريكردنى ناوچه‌ى ئارام له سووريا رێككه‌وتن
چوار ناوچه‌ى ئارام و له‌يه‌ك دابڕاو لانيكه‌م بۆ ماوه‌ى شه‌ش مانگ راده‌گه‌يه‌ندرێن.
K24 – هه‌ولێر:
وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه‌ى رووسيا ئه‌مڕۆ شه‌ممه ناوه‌ڕۆكى رێككه‌وتنێكى سێ قۆڵى رووسيا و ئێران و توركياى له باره‌ى ناوچه ئارامه‌كانى سووريا بڵاوكرده‌وه.
به گوێره‌ى بيرخه‌ره‌وه‌يه‌ك كه هه‌ريه‌ك له ئێران و رووسيا و توركيا واژوويان له‌سه‌ر كردووه, چوار ناوچه‌ى ئارام و له‌يه‌ك دابڕاو لانيكه‌م بۆ ماوه‌ى شه‌ش مانگ راده‌گه‌يه‌ندرێن.
به‌رفراوانترين رووبه‌رى ئه‌و ناوچانه ده‌كه‌وێته پارێزگاى ئيدلب و ناوچه‌كانى ده‌وروبه‌رى له پارێزگاى حه‌ما و سێ ناوچه‌ى باكوورى پارێزگاى حمس و غوته‌ى خۆرهه‌ڵاتى ديمه‌شق و ناوچه‌كانى باشوورى سووريا و هاوسنوورى ئه‌رده‌ن.
بيرخه‌ره‌وه‌كه تێيدا هاتووه, كه هه‌رسێ وڵات له چوارى حوزه‌يرانى داهاتوودا له‌سه‌ر نه‌خشه ناوچه‌كان دياريده‌كه‌ن و رێككه‌وتنه‌كه درێژ ده‌كرێته‌وه ئه‌گه‌ر بێت و هه‌ر سێ وڵات ده‌سته‌به‌رى پاراستنى ره‌وشى ئه‌منى ئه‌و ناوچانه بكه‌ن.
به گوێره‌ى رێككه‌وتنه‌كه سوپاى سووريا و چه‌كداره به‌رهه‌ڵستكاره‌كان ده‌بێت له‌و ناوچانه‌دا هه‌موو پێكدادانێك رابگرن و رێگه خۆشبكه‌ن بۆ گه‌يشتنى كۆمه‌كى مرۆيى بۆ هاووڵاتيان و لێقه‌وماوان و رێگه‌ى گه‌ڕانه‌وه‌ى ئاواره‌كان بكه‌نه‌وه و هه‌وڵى چاككردنه‌وه‌ى ژێرخانى رووخاوى ناوچه‌كان بده‌ن.
له به‌رامبه‌ريشدا وڵاتانى رووسيا و ئێران توركيا ده‌سته‌به‌رى هه‌موو رێككارێكى پێويست بۆ شه‌ڕكردن له دژى چه‌كدارانى داعش و به‌ره‌ى نووسره و گرووپه ميليشياييه‌كانى ديكه له ناوچه‌كانى كه‌م ئاڵۆز و ده‌ره‌وه‌يان ده‌ده‌ن.
ژماره‌يه‌ك له‌و گرووپ و رێكخراوه چه‌كدارييانه‌ى دژى سوپاى سووريا له شه‌ڕدان پێشنيازى ئه‌و وڵاتانه‌يان ره‌تكردووه‌ته‌وه.
ئه‌وه‌شيان راگه‌ياندووه، كه رووسيا ناتوانێت ئێران و سوپاى سووريا پابه‌ند بكات به پاراستنى ئاگربه‌سته‌وه.