"دایكی بۆمبه‌كان" پاپ فڕه‌نسیس شه‌رمه‌زار ده‌كات
"دایك ژیان ده‌به‌خشیت و بۆمبیش مه‌رگ"
K24 - هه‌ولێر:
پاپ فڕه‌نسیس پاپای ڤاتیكان، ره‌خنه‌ی توندی له ناونانی گه‌وره‌ترین بۆمبی نا ئه‌تۆمی گرت، كه ناونراوه "دایكی بۆمبه‌كان" و سوپای ئه‌مریكا له‌م دواییانه‌دا له ئه‌فغانسان به‌كاریهێنابوو، ئه‌و ده‌ڵێت نابێت ناوی "دایك" بۆ چه‌كی كوشنده به‌كاربهێنرێت و به‌و هۆیه‌وه نیگه‌ران بووه‌و هه‌ست به شه‌رمه‌زاری ده‌كات.
مانگی رابردوو، سوپای ئه‌مریكا بۆمبێكی گه‌وره‌ی نا ئه‌تۆمی به ناوی GBU - 43 بۆ لێدان له تۆڕی تونێلی ناوچه سه‌خت و شاخاوییه‌كانی رۆژهه‌ڵاتی ئه‌فغانستان به‌كارهێنا، چونكه پێیان وابوو، ژماره‌یه‌ك چه‌كداری سه‌ر به رێكخراوی داعش خۆیان تێدا حه‌شارداوه. بۆ ئه‌و بۆمبه زه‌به‌لاحه‌ش ناوی "دایكی بۆمبه‌كان" له زۆربه‌ی كۆنگره رۆژنامه‌وانیی و لێدوانه‌كانی په‌یوه‌ست به‌و بۆمبارانه‌وه به‌كارهێنرا، به‌ڵام پاپ فڕه‌نسیس دژی ناونانی بۆمب و چه‌كی كوشنده‌یه به ناوی "دایك".
هه‌ر بۆیه پاپای ڤاتیكان له به‌رده‌م قوتابییه‌كانیدا گووتی:" هه‌ستم به شه‌رمه‌زاری كرد كاتێك ئه‌و ناوه‌م بیست له‌و بۆمبه كوشنده نراوه، چونكه دایك ژیان ده‌به‌خشێت و ئه‌و بۆمبه‌ش مه‌رگ. ئێمه ناومان له‌و چه‌كه ناوه "دایك" چی رووده‌دات؟".
ئه‌م نیگگهرانییهی پاپای ڤاتیكان له كاتێكدایه، بڕیاره رۆژی 24/5/2017 چاوی به دۆناڵد تره‌مپ سه‌رۆكی ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا بكه‌وێت، پێیوایه كه‌شوهه‌وای دیداره‌كه خۆش نابێت، چونكه تره‌مپ هه‌ڵوێستی ته‌واو پێچه‌وانه‌ی هه‌یه له باره‌ی كۆچ و كۆچبه‌ران و گۆڕانكارییه‌كانی ژینگه‌شه‌وه.