"گه‌نجه‌كه دیكتاتۆر نییه"
هاوڕێ ئه‌مریكییه‌كه‌ی شایه‌تی بۆ كیم جۆنگ ئون ده‌دات
K24 - هه‌ولێر:
دینیس رودمان، یاریزانی پێشووی باسكه‌ی ئه‌مریكی، وێنه‌یه‌كی جیاوازی "كیم جۆنگ ئون"سه‌رۆكی كۆریای باكوور ئاشكرا ده‌كات و ده‌ڵێت ئه‌و كه‌سێكی به‌و شێوه‌یه نییه كه زۆربه‌ی خه‌ڵكی باسی ده‌كه‌ن.
رودمانی (56 ساڵان) له دیدارێكدا له‌گه‌ڵ گۆڤاری "دوجور" ئه‌مریكی كه رۆژی هه‌ینی رابردوو بلاوكراوه‌ته‌وه گوتوویه‌تی" میدیا سه‌ره‌كییه‌كانی جیهان، خه‌ڵكیان به هه‌ڵه له كیم جۆنگ ئون تێگه‌یاندووه، ئه‌و وه‌ك هه‌ر كه‌سێكی دیكه كه‌سێكی ئاساییه".
.jpg)
سه‌ره‌ڕای هه‌ڕه‌شه‌ی به‌رده‌وامی پیۆنگ یانگ بۆ لێدانی ئه‌مریكا به چه‌كی ئه‌تۆمی، به‌ڵام رودمان له زاری هاوڕێیه‌كی كیم جۆنگ ئونی گواستووه‌ته‌وه و گوایه سه‌رۆكی كۆریای باكوور گوتوویه‌تی" من نامه‌وێت هیچ شوێنیك بۆردوومان بكه‌م".
.jpg)
رودمان په‌یوه‌ندییه‌كی به تینی له‌گه‌ڵ رێبه‌ری كۆریای باكوور هه‌یه، ساڵانێكه هاوڕێی یه‌كترین، له ساڵی 2013 وه تا ئێستا "6" جار سه‌ردانی كۆریای باكووری كردووه‌و له چه‌ندین وێنه‌شدا له‌گه‌ڵ كیم جۆنگ ئون ده‌ركه‌وتووه.
.jpg)
یاریزانه‌كه‌ی پێشووی باسكه‌ی ئه‌مریكا ئه‌وه‌شی گوتووه" ئه‌و هۆكاره‌ی وای لێكردووه هه‌وڵی ده‌ستخستنی چه‌كی ئه‌تۆمی بدات بۆ ئه‌وه ده‌گه‌ڕێته‌وه، كیم پێی وایه، ئه‌مریكا ده‌توانێت له ده‌سه‌ڵات نه‌یهێڵێت. چه‌كی ئه‌تۆمیش تاكه رێگایه بۆ ئه‌وه‌ی به‌رگری له‌و وڵاته رووبه‌ر بچووكه‌ی پێبكرێت".
.jpg)
رودمان ستایشی كیم ده‌كات و ده‌ڵێت " كه‌سێكی ساده‌یه و حه‌زی له یاریی باسكه‌و تێنس و مه‌له‌وانییه‌و عاشقی موزیكی ئه‌مریكییه به تایبه‌تی موزیكه‌كانی ساڵانی هه‌شتاكانی سه‌ده‌ی رابردوو. له ناو ئه‌وانه‌شدا گۆرانی زنجیره درامای "دالاس"ـی به ناوبانگ و فیلمه‌كانی رۆكی".
.jpg)
رودمان ده‌ڵێت" رێبه‌ری كۆریا ئه‌وه‌ی له توانایدایه بۆ گه‌ل و وڵاته‌كه‌ی ده‌یكات، ئه‌و گه‌وره‌ترین "باخچه‌ی ئاویی" و شوێنی خلیسكانێی سه‌ر به‌فر و یاریگای بۆڵینگ له‌سه‌ر ئاستی جیهان دروست ده‌كات".
.jpg)
سه‌ره‌ڕای ئه‌و وێنه باشه‌ی رودمان له‌سه‌ر كیم جۆنگ ئون خستوویه‌تییه‌روو، به‌ڵام زۆر كه‌س له راستی قسه‌كانی ئه‌و هاوڕییه‌ی كیم به گومانن، چونكه جگه له‌و وێنانه‌ی یاریزانه ئه‌مریكییه‌كه بۆ كیمی دروستكردووه، خه‌ڵكی راپۆرتی كوشتنی به كۆمه‌ڵ و هه‌ڕه‌شه به‌رده‌وامه‌كانی رژێمه‌كه‌ی پیۆنگ یانگیان بینیووه، ئه‌وانیش وێنه‌یه‌كی جیاوازتری ئه‌و رژێمه ده‌رده‌خه‌ن.