ئه‌سه‌د نامهيهك بۆ كيم جونگ ئون ده‌نێرێت
سه‌رۆكى كۆرياى باكوور، كيم جونگ ئون، نامهيهكى له سه‌رۆكى سووريا به‌شار ئه‌سه‌ده‌وه پێگه‌يشت.
K24 – هه‌ولێر:
سه‌رۆكى كۆرياى باكوور، كيم جونگ ئون، نامهيهكى له سه‌رۆكى سووريا به‌شار ئه‌سه‌ده‌وه پێگه‌يشت.
له نامه‌كه‌دا، به‌شار ئه‌سه‌د، سووپاس و ستايشى سه‌رۆكى كۆرياى باكوورى كردووه بۆ هاوكارى و پشتيوانيكردنى سووريا.
ئه‌و نامهيهى ئه‌سه‌د، له وه‌ڵامى نامهيهكى كيم جونگ ئوندا بووه، كه به بۆنه‌ى دووباره هه‌ڵبژاردنه‌وه‌ى به‌شار ئه‌سه‌د وه‌ك رازگرى حزبى به‌عسى عه‌ره‌بى سووريا ئاراسته‌ى كردبوو.
به‌شار ئه‌سه‌د له‌و نامهيهدا جه‌ختى له‌سه‌ر ئه‌وه كردووه‌ته‌وه, كه رازييه چاره‌سه‌رى قه‌يرانى سووريا به رێگه‌ى ئاشتى و له ميانى وتوێژى نيشتيمانييه‌وه بكرێت و يه‌كپارچه‌يى خاكى سووريا له‌به‌ر چاو بگرێت.
سه‌رچاوه: RT