سه‌ليم جبوورى له‌گه‌ڵ ئه‌فسه‌رانى سه‌رده‌مى به‌عس كۆبوويه‌وه
رايگه‌ياند، ياساى ده‌ستبه‌سه‌رداگرتنى ماڵ و موڵكى ئه‌و ئه‌فسه‌رانه پێويستى به پێداچوونه‌وه هه‌يه.
K24 – هه‌ولێر:
سه‌رۆكى ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق سه‌ليم جبوورى له‌گه‌ڵ ژماره‌يه‌ك له ئه‌فسه‌رانى پێشووى سوپاى عێراق له سه‌رده‌مى به‌عس كۆبوويه‌وه و رايگه‌ياند، ياساى ده‌ستبه‌سه‌رداگرتنى ماڵ و موڵكى ئه‌و ئه‌فسه‌رانه پێويستى به پێداچوونه‌وه هه‌يه.
سه‌ليم جبورى گوتيشى: رايگشتى عێراق له باره‌ى ئه‌و ياسايه‌وه وێنه‌يه‌كى ناته‌واوى بۆ درووستكراوه و هێشتا زۆر كه‌س له باره‌يه‌وه نازانێت.
له به‌ياننامه‌يه‌كيشدا كه نووسينگه‌ى جبوورى ده‌ريكردووه، هاتووه: سه‌رۆكى ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌ران ئه‌مڕۆ يه‌كشه‌ممه ديدارى له‌گه‌ڵ كۆمه‌ڵێك له ئه‌فسه‌رانى پێشوو ئه‌نجامدا.
هه‌روه‌ها هاتووه: له‌و ديداره‌دا باس‌وخواسى ياسا په‌يوه‌نداره‌كان به پرسى ئه‌و ئه‌فسه‌رانه كراوه و جه‌خت له‌سه‌ر ئه‌وه كراوه‌ته‌وه كه پێويسته هه‌ندێك ياسا ده‌ربچن بۆ ئه‌وه‌ى رێگه له‌به‌رده‌م هێنانه‌دى دادوه‌رى و چه‌سپاندنى ئاشتى له كۆمه‌ڵگه‌ى عێراقى خۆشبكه‌ن.
له 15ى نيسانى رابردوودا، ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌ران ده‌نگى له‌سه‌ر بڕيارێك دا كه له رێگه‌يه‌وه ماڵ و موڵكى به‌رپرسانى رژێمى به‌عس ده‌ستى به‌سه‌رداده‌گيرێت.
سه‌رچاوه: سۆمه‌ريه نيوز.