به هۆى بڵاوكردنه‌وه‌ى وێنه‌ى رووتى ئافره‌ته مارێنزه‌كان 5 سه‌ربازى ئه‌مريكا سزا دران
وێنه ژنه سه‌ربازه‌كانییان بڵاوكردووه‌ته‌وه
K24 – هه‌ولێر:
سايتى مارين تايمز بڵاويكرده‌وه، 5 سه‌ربازى مارێنزى ئه‌مريكا به هۆى تێوه‌گلانيان له بڵاوكردنه‌وه‌ى وێنه‌ى رووتى ئافره‌ته مارێنزه‌كانى هاوڕێيان سزا دراوون و لێكۆڵينه‌وه له‌گه‌ڵ 16 كه‌سى ديكه‌دا كراوه.
وته‌بێژى ئه‌و يه‌كه‌ى مارێنز، كلارك كارپنتر، رايگه‌ياند، 5 سه‌ربازى مارێنز له رووى ئيدارييه‌وه سزا دراوون و راپێچى دادگاى سه‌ربازى ناكرێن.
گوتيشى: ئه‌وانه له‌گه‌ڵ گرووپێك له فه‌يسبووكدا وێنه‌ى رووتى ئافره‌ته مارێنزه‌كانيان ئاڵوگۆڕ كردووه.
ئه‌و پێنج مارێنزه له ناو 30 سه‌ربازدان كه به هۆى خراپ به‌كارهێنانى ئينته‌رنێت رووبه‌ڕووى لێكۆڵينه‌وه كراونه‌ته‌وه.
هاوكات ئه‌وه‌ش ئاشكرا كراوه كه 16 تۆمه‌تبارى ديكه به هۆى گۆڕينه‌وه‌ى وێنه‌ى رووتى ئافره‌ته سه‌ربازه‌كان رووبه‌ڕووى لێپرسينه‌وه كراونه‌ته‌وه.
له مانگى ئازار/ مارسى رابردوودا گرووپێك له فه‌يسبووك به ناوى مارێنز يونايتد، وێنه‌ى رووتى ژماره‌يه‌ك ئافره‌تى سه‌ربازى سوپاى ئه‌مريكايان بڵاوكردبوويه‌وه و له‌سه‌ر وێنه‌كان ده‌سته‌واژه‌ى ناشياويان نووسى بوو.
سه‌رچاوه: RT