ماكرون ده‌بێته سه‌رۆكى فه‌ره‌نسا
ماكرون به رێژه‌ى 65.1ى ده‌نگه‌كانى به‌ده‌ستهێناوه
K24 – هه‌ولێر:
ئيمانويل ماكرون، له پرۆسه‌ى هه‌ڵبژاردنى سه‌رۆكايه‌تيدا به گوێره‌ى ئه‌نجامه به‌راييه‌كان سه‌ركه‌وتنى گه‌وره‌ى به‌ده‌ستهێناوه و به جياوازييه‌كى زۆر له پێش ركابه‌ره‌كه‌يه‌تى.
فرانس 24 بڵاويكرده‌وه، ماكرون به رێژه‌ى 65.1ى ده‌نگه‌كانى به‌ده‌ستهێناوه و مارين لوپانى ركابه‌ريشى ته‌نيا 34.9ى ده‌نگه‌كانى به‌ده‌ستهێناوه.
ئه‌مڕۆ گه‌ڕى دووه‌مى هه‌ڵبژاردنى سه‌رۆكايه‌تى فه‌ره‌نسا ئه‌نجامدرا.

به سه‌ركه‌وتنى له گه‌ڕى دووه‌مى پرۆسه‌ى هه‌ڵبژاردندا ماكرۆنى ته‌مه‌ن 39 ساڵ ده‌بێته بچووكترين سه‌رۆك له مێژووى فه‌ره‌نسادا.