ئه‌ردۆغان ده‌بێته‌ ناوبژيوانى نێوان كوڕ و راوێژكاره‌كه‌ى

سه‌رۆكى توركيا ره‌جه‌ب ته‌يب ئه‌ردۆغان، به‌ ديارى يارى كێبڕكێى نێوان كوڕه‌كه‌ى و راوێژكاره‌كه‌ى وه‌ستاوه‌.

K24 – هه‌ولێر:

له‌ تۆڕه‌ كۆمه‌ڵايه‌تييه‌كان گرته‌يه‌كى ڤيديۆيى بڵاوكراوه‌ته‌وه‌، كه‌ تێيدا سه‌رۆكى توركيا ره‌جه‌ب ته‌يب ئه‌ردۆغان، به‌ ديارى يارى كێبڕكێى نێوان كوڕه‌كه‌ى و راوێژكاره‌كه‌ى وه‌ستاوه‌.

له‌ تويتێكدا يه‌رلى كايا راوێژكارى ئه‌ردۆغان نووسيويه‌تى: ئه‌ردۆغان ناوبژيوانى يارييه‌كه‌ بوو، كه‌ به‌ يه‌كسانبوونى هه‌ردوولا كۆتايهات.

ناوبراو هاوكات به‌ گوێره‌ى سايتى يه‌كێتى جيهانى بۆ زۆرانبازى يه‌كێكه‌ له‌ باشترين 26 زۆرانبازى يارى رۆمانى و يۆنانى له‌ جيهاندا.