له‌ یارییه‌كی سێركدا شێرێك به‌ توندی قوڕگی راهێنه‌ره‌كه‌ی ده‌گرێت

ترس و دڵه‌ڕاوكێ ئاماده‌بووان داده‌گرێت

K24 - هه‌ولیر:

یارییه‌كی سێرك بۆ له‌ چێژوه‌رگرتنه‌وه‌ بۆ خه‌م و هاوار، پاش ئه‌وه‌ی شێرێك په‌لاماری راهێنه‌ره‌كه‌یداو ددانه‌كانی له‌ قوڕگی گیركرد و به‌ دوروبه‌ری مه‌یدانه‌كه‌دا به‌ پێش چاوی منداڵان و خێزانه‌كانه‌وه‌ ده‌یسوڕانده‌وه‌ و به‌ سه‌ختی برینداری كرد و ئه‌وانی تووشی تره‌سێكی زۆر كرد.

رووداوه‌كه‌ له‌ ناوڕاست نمایشی یاریی سێركه‌كه‌ روویدا، ئه‌و یارییه‌ش رۆژی یه‌كشه‌ممه‌ 7/5/2017 له‌ شاری "دولان" له‌ باكوری فه‌ڕه‌نسا ئه‌نجامدرا، به‌ڵام دوای هێرشی شێره‌كه‌ بۆ سه‌ر راهێنه‌ره‌كه‌ی بینه‌ران تووشی ترس و دڵه‌ڕاوكێیه‌كی زۆر بوون.

ده‌ستبه‌جێ تیمی به‌ هاناوه‌چوون بۆ رزگاركردنی راهێنه‌ره‌كه‌ له‌ ده‌می شێره‌كه‌ چونه‌ ژووره‌و و دوكه‌ڵیان بڵاوكرده‌وه‌ بۆ ئه‌وه‌ی شێره‌كه‌ راهێنه‌ره‌كه‌ به‌ربدات و به‌و هۆیه‌وه‌ توانای بینینی نه‌مێنێت.

به‌ڵام به‌ گوێره‌ی میدیاكانی فه‌ره‌نسا، شێره‌كه‌ زۆر به‌ قوڵی ددانی له‌ جه‌سته‌ی راهێنه‌ره‌كه‌ی گیركردبوو، بۆیه‌ ره‌وشی زۆر خراپ تێكچووه‌.

یه‌كێك له‌و ژنانه‌ی ئاماده‌ی نمایشه‌كه‌ بوو نوسیبووی" ئه‌مرۆ به‌ ترس كۆتاییهات، ئه‌وه‌ منداڵه‌كه‌مه‌ له‌و ڤیدیۆیه‌دا ده‌گری، به‌ درێژایی شه‌و گریاوه‌".

نمایشكاری سێركه‌كه‌ گوتوویه‌تی" پاسه‌وانه‌كه‌ ساڵانێكی زۆره‌ شێر به‌ خێوده‌كات.

Fly Erbil Advertisment