دوای كۆنتڕۆڵكردنەوەی ته‌بقه‌ كۆچی پێچه‌وانه‌ ده‌ست پێدەكات

كوردستان24 دیمەنەكانی تەبقە دوای رزگاركردنی بڵاودەكاتەوە

K24 - تەبقە

دوای ئه‌وه‌ی هێزه‌كانی سووریای دیموكراتیک، به‌ پاڵپشتی هێزه‌كانی هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی، توانییان شارۆچكه‌ی ته‌بقه‌ كۆنتڕۆڵ بكه‌نه‌وه‌، ئێستا هاووڵاتیانی ناوچه‌كه‌ ده‌گه‌ڕێنه‌وه‌ سه‌ر ماڵ و حاڵیان و به‌ دووباره‌ گه‌ڕانه‌وه‌ بۆ ناوچه‌كانیان دڵخۆشن.

رۆژی 11 ئایاری 2017 تەبقە لەلایەن ھێزەكانی سووریای دیموكراتیك كۆنترۆڵكرایەوە، ژمارەی دانیشتوانی شارۆچكەی تەبقە نزیكەی 80 ھەزار كەس دەبێت، بە گرنگترین و سراتیژیترین شوێن ئەژمار دەكرێت وەك دەرگایەك بۆ رزگاركردنی شاری رەققە لە دەستی چەكدارانی داعش.