به ڤیدیۆ.. كه‌ڵه‌شێرێك له جیاتی مریشك كڕ ده‌كه‌وێت و هه‌شت جووجه‌ڵه هه‌ڵدێنێت
خاوه‌نی كه‌ڵه‌شێره‌كه چیرۆكی كڕكه‌وتنی كه‌ڵه‌شێره‌كه ده‌گێڕێته‌وه
K24 - هه‌ولێر:
له رووداوێكی ده‌گمه‌ن و ناوازه‌دا، له گوندی دۆرێی سه‌ر به ناحیه‌ی هیرانی قه‌زای شه‌قڵاوه، كه‌ڵه‌شێرێك هاوشێوه‌ی مریشك له‌سه‌ر چه‌ند هێلكه‌یه‌ك كڕدهكهوێت و دوای 21 رۆژ، 8 جووجه‌ڵه هه‌ڵده‌هێنێت.
خاوه‌نی ئه‌و كه‌ڵه‌شێره بۆ وێبسایتی كوردستان 24 باس له‌وه ده‌كات، كه‌ڵه‌شێره‌كه ماوه‌ی یه‌ك دوو رۆژ كڕ و بێده‌نگ كه‌وتبوو و وادیار بوو نه‌خۆش كه‌وتبێت، به‌ڵام دواتر نیشانه‌كانی كڕ كه‌وتن (كوركبوون)ی لێ به‌دیار كه‌وت.
ته‌ڵعه‌ت عه‌زیز ئیبراهیم، خاوه‌نی كه‌ڵه‌شێره‌كه ده‌ڵێت: "سه‌ره‌تا پێم سه‌یر بوو، چونكه تا ئێستا نه‌مزانیوه كه‌ڵه‌شێر كڕ بكه‌وێت، ته‌نانه‌ت پرسیارم له كه‌سانی به‌ته‌مه‌نیش كرد له‌و باره‌یه‌وه، ئه‌وانیش هه‌مان قسه‌یان كرد و گوتیان نه‌مانزانیوه كه‌ڵه‌شێر كڕ بكه‌وێت".
ته‌ڵعه‌ت باس له‌وه‌ش ده‌كات، دواتر 15 هێلكه‌ی له ژێر كه‌ڵه‌شێره‌كه داناوه‌ته‌وه و كه‌ڵه‌شێره‌كه هاوشێوه‌ی مریشك دوای 21 رۆژ، 8 هێلكه‌ی ترووكاند.
وه‌ك له گرته ڤیدیۆكان ده‌رده‌كه‌وێت، كه‌ڵه‌شێره‌كه زۆر به جوانی چاودێری هه‌شت جووجهڵهكهی ده‌كات و ته‌نانه‌ت شه‌وانیش له ژێر باڵی خۆی ده‌یانحه‌وێنێته‌وه.
وه‌ك خاوه‌نه‌كه‌ی ئاماژه‌ی بۆ ده‌كات، به‌هۆی نه‌خۆشییه‌وه دوو له جووجه‌ڵه‌كان مردوون و ئێستا ته‌نها شه‌ش جووجه‌ڵه ماون.