به ڤيديۆ.. خه‌ڵكى ئيمارات خوو به سهمايهكى سهيرهوه ده‌گرن
هه‌موويان ده‌بنه سه‌ماكه‌ر و "متصوع".
K24 – هه‌ولێر:
سهمايهكى سه‌ير له ناو خه‌ڵكى ئيمارات بووه‌ته ديارده و لايه‌نه ره‌سمييه‌كانى ده‌وڵه‌تيش ئه‌و ديارده‌يه به نه‌رێنى ناوده‌به‌ن و له هه‌وڵى رێگه‌گرتنن له بڵاوبوونه‌وه‌ى زياترى و داواى قه‌ده‌غه‌كردنى ده‌كه‌ن، به‌ڵام به‌كارهێنه‌رانى تۆڕه كۆمه‌ڵايه‌تييه‌كان تا دێت زياتر بره‌وى پێ ده‌ده‌ن.
سهمايهكه به ناوى (متصوع)ه و مه‌به‌ست لێى گڕووگرتنه بۆ به‌ده‌ستهێنانى شتێك كه لێى قه‌ده‌غه‌كرابێت. وه‌ك پێداگيرى بۆ داواكردنى چاى يان قاوه, كه پێى نه‌درێت و كه‌سه‌كه سووربێت له‌سه‌ر داواكردنى.
له گۆرانى كورديدا حه‌سه‌ن زيره‌كى هونه‌رمه‌ند، دێڕه هۆنراوه‌يه‌ك ده‌ڵێت: "خونچه‌ى دڵه‌كه‌ى من باوشى تۆى ده‌وێت.. گڕووم لێ ده‌گرێت بۆم نانوێ شه‌وێ". له‌مه‌وه وشه‌ى سه‌ماى گڕووگرتن هاوماناى متصوعى عه‌ره‌بى ئيمارات ده‌دات.
بڵاوبوونه‌وه‌ى ئه‌و سه‌مايه, ده‌سه‌ڵاتدارانى نيگه‌ران كردووه و ته‌نانه‌ت ده‌سه‌ڵاتى دادوه‌رى ئيمارات دۆسيه‌ى بۆ به‌دواداچوونى ئه‌و گرته ڤيديۆيانه كردووه‌ته‌وه، كه له ژێر هاشتاگى #متصوع بڵاوبوونه‌ته‌وه.
له ڤيديۆكاندا كاره‌كته‌ره‌كان هه‌ريه‌كه‌يان له ژينگه‌ى خۆي‌دا سه‌ما ده‌كه‌ن و ته‌نانه‌ت له ناو مۆڵ و ماركێت و سه‌ر شه‌قام و ناو ماڵ و له كاتى كاركردندا جه‌سته‌يان ده‌له‌رێننه‌وه و سه‌ر به شێوه‌ى ستوونى به‌رز و نزم ده‌كه‌ن.
ديارده‌كه هێنده بڵاوبووته‌وه، ئيماراتييهكان خۆيان وا هه‌ژمار ده‌كه‌ن، كه خه‌ڵكه‌كه‌يان هه‌مووى خووى گرتووه به سه‌ماى گڕووگرتنهوه و ناتوانن ده‌ستبه‌ردارى بن، به تايبه‌تى ئه‌و كاته‌ى گۆرانييه به‌ناوبانگه‌كه‌ى متصوع ده‌بيستن، كه له هه‌فته‌يه‌كدا مليۆنان جار له چه‌ناڵه‌كانى يوتيوب بينراوه.
ئه‌و گۆرانييه پێش چه‌ند مانگێك گۆرانيبێژى ميلى ئيمارات عيضه مهنهالى وتوويه‌تى و له دواى ئه‌و سه‌ما تايبه‌ته‌كه‌ى ده‌ركه‌وت.
هه‌رچه‌نده گۆرانييه‌كه كليپى بۆ نه‌كراوه و ته‌نيا وه‌ك ده‌نگ له يوتيوب بڵاوكراوه‌ته‌وه، به‌ڵام تا ئێستا زياتر له 6 مليۆن بينه‌رى هه‌بووه.
هۆنراوه‌ى گۆرانييه‌كه له لايه‌ن سه‌عيد موسڵح دانراوه و وشه‌ى متصوعى تێدا به‌كارهێنراوه.
له‌و باره‌يه‌وه داواكارى گشتى ئيمارات به‌ياننامه‌يه‌كى ده‌ركردووه و تێيدا ره‌خنه‌ى له سه‌رهه‌ڵدانى ئه‌و ديارده‌يه گرتووه و پێى وايه جووڵه و سهماكردنهكه دووره له ره‌وشت و ئاكارى كۆمه‌ڵايه‌تى و كلتوورى ره‌سه‌نى خه‌ڵكى ئيمارات.
له به‌ياننامه‌كه‌دا جه‌خت له‌سه‌ر ئه‌وه كراوه‌ته‌وه، پێويسته ئه‌و ديارده‌يه قه‌ده‌غه بكرێت، چونكه رێسا و نه‌ريت و ئادابى گشتى كۆمه‌ڵگه تێكده‌دات و ئه‌نجامده‌رانى ئه‌و سه‌مايه ده‌بێت راپێچى دادگا بكرێن.
هه‌روه‌ها وه‌زاره‌تى په‌روه‌رده و خوێندنى ئيمارات ليژنه‌يه‌كى بۆ چاودێريكردنى ره‌فتارى قوتابيان له ناوه‌نده‌كانى خوێندن پێكهێناوه بۆ ئه‌وه‌ى رێگرى له ئه‌نجامدانى ئه‌و سه‌مايه له ناوه‌نده‌كانى خوێندندا بكرێت.
له به‌ياننامه‌ى وه‌زاره‌ته‌كه‌دا باس لهوهشكراوه هه‌ر كه‌سێك ئه‌و سه‌مايه ئه‌نجامبدات رووبه‌ڕووى لێپرسينه‌وه‌ى ياسايى ده‌كه‌نه‌وه.
له سه‌ماى گڕووگرتندا كه‌سه‌كان ده‌بێت له‌گه‌ڵ لهراندنهوهى جه‌سته و سهروخواركردنى سه‌رياندا دهستێكيان له‌سه‌ر زه‌وى يان به ديوارێكهوه گير بكه‌ن و ته‌نانه‌ت بازێكى گه‌وره‌ش بده‌ن و دواتر ده‌ستبكه‌نه‌وه به سه‌رله‌قاندن. كه له ئه‌ده‌بى زاره‌كى كورديدا ئه‌و جۆره سه‌رله‌قاندنه به سهرلهقاندنى خشۆكێك چوێندراوه و بۆ مه‌به‌ستى نه‌نگى و توانجتێگرتن به‌كارهێنراوه، نه‌ك پێداگرى له‌سه‌ر به‌ده‌ستهێنانى شتێك، وه‌ك له نيوهدێڕى به‌ندبێژاندا ده‌وترێت: "با بمرێت شووهكهت چه‌ند ملى لاره.. ئێژى قوم قومهى ده‌م لێڕه‌واره" وه‌ك ئاماژه‌يه‌ك بۆ سهرجووڵاندنى قومقۆك كه زيندهوهرێكى خشۆكه و زۆرجار له ناوچه به‌رده‌ڵان و لێڕهوارهكاندا ده‌رده‌كه‌وێت.
#سمعه_الامارات يجب ان نحافظ عليها .. pic.twitter.com/EC4VnAvxbY
— خالد بن ضحي (@KH_KDK) ٦ مايو، ٢٠١٧
رقصة #متصوع انتشرت بكل مكان
— عبدالسلام ?! (@L1HFC) ٩ مايو، ٢٠١٧
غثونا فيها الإماراتيين?
- الي مايدري ويش السالفه ؟!
متصوع هي اسم اغنية والاماراتيين يرقصون عليها رقصة غريبة?. pic.twitter.com/ySy6G12880