بريتانيا به ده‌رچوونى له يه‌كێتى ئه‌وروپا تووشى هه‌ڵاوسان و ناجێگيرى ئابوورى بووه
تا ئێستا دۆخی ئابووری ئه‌و وڵاته جێگیری به‌خۆوه نه‌بینیوه.
K24 – هه‌ولێر:
دوای بڕیاره‌كه‌ی گه‌لی بەریتانیا بۆ دەرچوون له یه‌كێتی ئه‌وروپا، تا ئێستا دۆخی ئابووری ئه‌و وڵاته جێگیری به‌خۆوه نه‌بینیوه.
له نوێترین راپۆرتی ده‌زگای ئاماری ئه‌و وڵاته‌ش ده‌ركه‌وتووه، هه‌ڵاوسانی نرخ به‌رزترین ئاستی سێ ساڵی رابردووی تۆماركردووه.
به گوێره‌ى زانيارييه‌كان هه‌ڵاوسان گه‌یشتووه‌ته %2.7.
شاره‌زایانی ئابووری ئه‌و وڵاته‌ش پێیان وایه، پێویسته بانكی ناوه‌ندی بەریتانیا ده‌ستكاری رێژه‌ی سووی بانكی بكات و رێگری له به‌رزبوونه‌وه‌ی زیاتری هه‌ڵاوسان بكات.