شاعيرێكى كورد له‌ رۆژئاواى كوردستان كۆچى دواييكرد

فه‌رهادێ ئچمۆ، له‌ ته‌مه‌نى 57 ساڵيدا له‌ شارى قاميشلۆى رۆژئاواى كوردستان كۆچى دواييكرد.

K24 – هه‌ولێر:

هه‌ڵبه‌ستڤانى كورد، فه‌رهادێ ئچمۆ، له‌ ته‌مه‌نى 57 ساڵيدا له‌ شارى قاميشلۆى رۆژئاواى كوردستان كۆچى دواييكرد.

له‌ رێوڕه‌سمێكدا ته‌رمى ئه‌و شاعيره‌ به‌ره‌و دوا مه‌نزڵگه‌ى به‌ڕێخرا و به‌شدارانى مه‌راسيمه‌كه‌ رۆڵ و پێگه‌ى فه‌رهادێ ئچمۆيان له‌ پێشخستنى زمان و وێژه‌ى كوردى به‌ گرنگ له‌قه‌ڵمدا و ئاماژه‌يان بۆ ئه‌وه‌ كرد، كۆچكردوو، يه‌كێك بووه‌ له‌ كۆڵه‌گه‌كانى وێژه‌ و زمانى كوردى له‌ رۆژئاواى كوردستاندا.