لە كێڵگەیەكی پەلەوەر 9 ھەزار مریشك لەناوچوون

K24 - مێرگەسۆر

له‌ گوندی بازێی سەر بە قه‌زای مێرگه‌سۆر، لە بێئاگایی پاسەوان و داگیرساندنی سۆپای غاز، لە‌گێڵگه‌یه‌كی په‌له‌وه‌ر 9 هه‌زار مریشك ژەھراوی دەبن و له‌ناودەچن، بەو ھۆیەوە خاوه‌نه‌كه‌ی بڕی 36 ملیۆن دیناری زیانی به‌ردەكه‌وت، بۆ دووبارە دەستپێكردنەوە پڕۆژەكە و پەرەپێدان بە بەرھەمی ناوخۆیی داوا لە حكومەتی ھەرێمی كوردستان دەكات قەرەبوو بكرێتەوە.