ساخته‌كاری خۆراك له بازاڕەكان پەرە دەستێنێ
K24 - ھەولێر
خۆراكی ساختە دیاردەیەكی جیھانییە و لە زۆربەی بازاڕەكانی خۆراك لە جیھان به‌دی ده‌كرێت، له بازاڕه‌كانی هه‌رێمی كوردستانیش خۆراكی ساخته كێشه و گرفتی زۆری بۆ هاووڵاتیان دروستكردووه، بە گوتەی بەشێكی زۆر لە ھاووڵاتیان ساخته‌كاری له به‌رهه‌مه خۆراكیه‌كان زۆره و جۆراوجۆره كه زۆرجار هاووڵاتیان ناتوانن هه‌ستی پێبكەن، فرۆشیارانیش ده‌ڵین له هه‌رێمی كوردستان ته‌نها له سه‌ر سنووره‌كان كۆنترۆڵی خۆراك ئه‌گه‌ر هه‌بێت له ناو شاره‌كان هیچ جۆره كۆنترۆڵێك نییه.