چالاكوانان رەخنە لە وتاری بەشێك لە مامۆستایانی ئاینی دەگرن
گوتاربێژێك لە وتاری رۆژی ھەینی بە توندی ھێرش دەكاتەسەر ئەم پرسە و سوكایەتی بە رۆڵ و پێگەی ژنان دەكات
K24 - سلێمانی
چالاکوانانى بواری ژنان رەخنە لە به‌شێك له مامۆستایانى ئایینى دەگرن کە زۆرجار وتارەکانیان به‌رامبه‌ر به رۆڵ و پێگه‌ی ئافره‌ت له كۆمه‌ڵگه‌دا توند دەکەن، هه‌ربۆیه داوا لەلایەنە پەیوەندیدارەکان دەکەن، چیتر بێده‌نگ نه‌بن لە ئاست هه‌ر ناوزراندنێك کە لە مینبەرى مزگەوتەکانه‌وه بەرامبه‌ر به هەر چینێکى کۆمەڵگە دەکرێت.