جوتیارانی هه‌رێمی كوردستان گه‌نم راده‌ستی سایلۆی مووسڵ ده‌كه‌ن
كەمی سایلۆ لە مووسڵ جوتیاران دوچاری كێشە دەكاتەوە
K24 - مووسڵ
حكوومه‌تی عێراقی جوتیارانی ناوچه كوردستانییه‌كانی ده‌رەوه‌ی ئیداره‌ی هه‌رێمیان ناچار كردووه، كه ئه‌م ساڵ به‌رهه‌مه‌كانیان له پارێزگای مووسڵ راده‌ست بكه‌ن، ئه‌مه له‌كاتێكدایه ته‌نها یه‌ك سایلۆی بچووك له‌وناوچه‌یه‌دا هه‌یه كه گه‌نمی جووتیاران وه‌رده‌گرێت، ئەمەش جوتیاران تووشی چه‌ندین گرفت دەكات تا گه‌نمه‌كانیان ده‌گه‌یه‌نه ئه‌وناوچه‌یه، به‌ڵام جوتیاران به‌هۆی وه‌رنه‌گرتنی پاره‌ی ساڵانی رابردوو بە ناچاری ئه‌و رێگەیەیان هه‌ڵبژاردووه.