ئه‌و ئه‌ستێره و یانانه‌ی پیرۆزبایی جه‌ژنی ره‌مه‌زان له موسڵمان ده‌كه‌ن
.jpg)
له‌گه‌ڵ هاتنی جه‌ژنی ره‌مه‌زانی پیرۆز، چه‌ندان ئه‌ستێره‌ی ناسراوی جیهان له هه‌ژماری خۆیان له سۆشیاڵ میدیا پیرۆزبایی ئه‌و جه‌ژنه له موسڵمانان ده‌كه‌ن.
ئیلكای گوندوگان، ناوه‌راستكاری یانه‌ی مانچێسته‌ر سیتی و هه‌ڵبژارده‌ی ئه‌ڵمانیا په‌یامی پیرۆزبایی جه‌ژنی ره‌مه‌زان بۆ موسڵمانان ده‌نێرێت.
یه‌حیا تۆرێ ناوه‌راستكاری كۆتدیڤواری یانه‌ی مانچێسته‌ر سیتی پیرۆزبایی جه‌ژنی له مه‌زان له هه‌موو موسڵمانان ده‌كات.
شكوردان موستافی به‌رگریكاری ئه‌ڵمانی یانه‌ی ئارسێناڵ له تویته‌ر پیرۆزبایی ئه‌و جه‌ژنه له موسڵمان ده‌كات و ده‌ڵێت: پیرۆزبایی جه‌ژنی ره‌مه‌زان له خوشك و برایه موسڵمانه‌كانم ده‌كه‌م.

پۆڵ پۆگبا، ناوه‌راستكاری فره‌نسی یانه‌ی مانچێسته‌ر یونایتد په‌یامێك له‌م جه‌ژنه بۆ موسڵمانان ده‌نێرێت و ده‌ڵێت: داواكارم له خوای گه‌وره رۆژو و نوێژ و په‌رستشه‌كانمان لێ قبوڵ بكات، كاتێكی خۆش بۆ سه‌رجه‌م خانه‌واده‌كانی موسڵمانان ده‌خوازم.
مه‌سعوود ئۆزیل، ناوه‌راستكاری یانه‌ی ئارسێناڵ له هه‌ژماری خۆی له تویته‌ر پیرۆزبایی جه‌ژنی ره‌مه‌زان له موسڵمان كرد.
یانه‌ی مانچێسته‌ر سیتی به فه‌رمی له هه‌ژماری خۆی نووسیویه‌تی: جه‌ژنی ره‌مه‌زان له سه‌رجه‌م هانده‌ره موسڵمانه‌كانمان پیرۆز ده‌كه‌ین.
یانه‌ی مانچێسته‌ر یونایتد له هه‌ژماری فه‌رمی خۆی له تویته‌ر نووسیویه‌تی: جه‌ژنی ره‌مه‌زان له سه‌رجه‌م هانده‌ره موسڵمانه‌كان له‌سه‌رانسه‌ری جیهان پیرۆز ده‌كه‌ین و هیوای كاتێكی خۆشیان بۆ ده‌خوازین.
فرانك ریبێری یاریزانی موسڵمانی یانه‌ی بایرن میونشن له تویته‌ر نووسیویه‌تی: جه‌ژنی ره‌مه‌زان له سه‌رجه‌م هاورێیه موسڵمانه‌كانم ده‌كه‌م.
یانه‌ی ئارسێناڵی ئینگلیزیش پیرۆزبایی جه‌ژنی ره‌مه‌زان له موسڵمان ده‌كات
یانه‌ی لیڤه‌رپوول به فه‌رمی له هه‌ژماری خۆی نووسیویه‌تی: جه‌ژنی ره‌مه‌زان له سه‌رجه‌م هانده‌ره موسڵمانه‌كانمان پیرۆز ده‌كه‌ین.
.jpg)
یانه‌ی رۆمای ئیتاڵیاش به فه‌رمی جه‌ژنه پیرۆزه له موسڵمانانی جیهان ده‌كه‌ن