شاندی كوردستان به‌غدا دڵنیا دەكاتەوە

كوردستان دەیەوێ بە ئاشتیانه‌ ھەنگاو بەرەو سەربەخۆیی بنێت

K24 - ھەولێر

سەردانی ئەمجارەی شاندی كوردستانی بۆ بەغدا به‌ مه‌به‌ستی رەواندنەوەی نیگه‌رانییه‌كانی حكوومه‌تی عێراقه‌ به‌رامبه‌ر به‌ ئەنجامدانی پرۆسەی ریفراندۆم، ئەندامێكی شاندەكە دووپاتی دەكاتەوە، لە كۆبوونەوەكاندا بەرپرسانی عێراق دڵنیا دەكەنەوە لەوەی كوردستان دەیەوێ بە ئاشتیانه‌ ھەنگاو بەرەو سەربەخۆیی بنێت، پسپۆرێكی زانستە سیاسییەكانیش دەڵێت گەلی كوردستان شەرعییەت به‌ ریفراندۆم ده‌دات، نەك بەرپرسانی عێراق.