هه‌سه‌ده دوو گه‌ڕه‌كى ديكه‌ى ره‌ققه‌ى كۆنترۆڵكرد
له‌و شه‌ڕانه‌دا، 35 چه‌كداری داعش كوژراون
K24 – هه‌ولێر:
هێزه‌كانی سووریای دیموكراتیك (هه‌سه‌ده) رایگه‌یاند، دوو گه‌ڕه‌كیان له رۆژهه‌ڵاتی ره‌ققه و هه‌روه‌ها سێ شه‌قامی دیكه‌یان له باشووری شاره‌كه، له ده‌ستی داعش رزگار كردووه و هاوكات شه‌ڕ و پێكدادانیش به سه‌ختی به‌رده‌وامه.
به گوێره‌ی سه‌رچاوه‌كانی هه‌واڵ هێزه‌كانی هه‌سه‌ده له باشوور و رۆژهه‌ڵاتی شاره‌كه، توانیوویانه گه‌ڕه‌كی مه‌هدی و ئهلرفقه و هه‌روه‌ها سێ شه‌قام، له گه‌ڕه‌كی هیشام بن عه‌بدولمه‌لیك كۆنتڕۆڵبكه‌نه‌وه و له‌و شه‌ڕانه‌دا، 35 چه‌كداری داعش كوژراون.