لە رۆژئاوای كوردستان پرسە بۆ مام جەلال بەڕێوەدەچێت

"تاڵەبانی دەیتوانی كێشەكان چارەسەر بكات"

K24 - قامیشلو

دوای بڵاوبوونەوەی ھەواڵی كۆچی دوایی مام جەلال، سەرۆك كۆماری پێشووی عێراق و سكرتێری گشتی یەكێتی نیشتمانی كوردستان، سێ رۆژ ماتەمینی لە رۆژئاوای كوردستان راگەیەندرا و ژمارەیەك كەسایەتی سیاسی و ھاووڵاتیانی قامیشلو بە سەرپەرشتی پارتی دیموكراتی پێشڤەڕۆی كورد لە سووریا، بڕیاریاندا پرسە بۆ تاڵەبانی دابنێن.

ژمارەیەك لە سیاسەتمەدار و رۆشنبیری رۆژئاوای كوردستان باس لە رۆڵی مام جەلال دەكەن لە خەبات و تێكۆشانی مێژووی بزووتنەوەی رزگاریخوازی گەلی كورد.