سكرتێری مه‌كته‌بی سیاسی پارتی باس له بژارده‌ی كۆنفیدرالی ده‌كات
كۆنفیدراڵی ده‌بێته چاره‌سه‌رێكی باش بۆ كوردستان و عێراق
K24 - هه‌ولێر:
فازڵ میرانی، سکرتێری مەکتەبی سیاسی پارتی دیموکراتی کوردستان له وه‌ڵامی پرسیارێكی په‌یامنێری كوردستان 24 دا رایگه‌یاند، ئه‌گه‌ر به‌غدا به‌بێ مه‌رج دان به كۆنفیدراڵی دا بنێت، ده‌بێته چاره‌سه‌رێكی باش بۆ كوردستان و عێراق.
سکرتێری مەکتەبی سیاسی پارتی دیموکراتی کوردستان ده‌شڵێت، ئه‌گه‌ر كۆنفیدڕاڵی بۆ كورد ده‌سته‌به‌ربێت، كوردستان سەربەخۆ دەبێت و عێراقیش به یه‌ك پارچه‌یی ده‌مێنێته‌وه.