به ڤيديۆ.. داعش به‌م جۆره خه‌ڵكى له هه‌سه‌ده ترساندووه
هێزەکانی سووریای دیموکرات توانیان بە تەواوەتی داعش لە شاری رەققە گەمارۆ بدەن
K24 – هه‌ولێر:
هێزەکانی سووریای دیموکرات توانیان بە تەواوەتی داعش لە شاری رەققە گەمارۆ بدەن و تەنها چەند چەکدارێکی کەمیان ماوە و ژنێكى رزگاربووى شاره‌كه‌ش ده‌ڵێت: داعش ده‌يوت هه‌سه‌ده هاتوون بۆ ده‌ستدرێژيكردنه سه‌ر خه‌ڵك و ئافره‌تانى شاره‌كه.
بەپێی لێدوانی یەکێک لە سەرکردەکانی (هەسەدە) داعش تا دێت لاواز دەبێ و ژمارەیان لە کەمبوونەوەدایە.
هاوکات هاووڵاتیانی رەققە دەڵێن: داعش پڕوپاگەندەی ئەوەی بڵاوکردووەتەوە کە هەسەدە هێرشدەکەنە سەر خەڵکی مه‌ده‌نى و بۆ دەستدرێژیکردنە سەر ئافرەتانی شارەکە هاتوون، به‌ڵام وه‌ك ئه‌وه‌ى ژنێكى رزگاربوو له ژێر ده‌سه‌ڵاتى داعش رايگه‌ياند، ئه‌و قسانه‌ى داعش راست نه‌بوون و هێزه‌كانى هه‌سه‌ده هاوكارى خه‌ڵكى مه‌ده‌نى و ئاواره‌بووى شاره‌كه‌يان كرد و ئه‌وانيان له ژێر سته‌مى داعش رزگار كرد.
هه‌ر له‌و چوارچێوه‌يه‌دا رۆژدا فەلات فەرماندەی ئۆپراسيۆنى توڕەیی فورات رايگه‌ياند، لەماوەی سێ رۆژی داهاتوو هێزەکانمان لە هەردوو بەرەی رۆژئاوا و رۆژهەڵاتی رەققە بەیەکدەگەن و دوای ئەوەش لەماوەی یەک هەفتەدا کۆنترۆڵکردنی تەواوی رەققە رادەگەیەندرێت.
هاوکات هاووڵاتیان و شەڕڤانانی هەسەدە ئاماژە بەوە دەکەن کە داعش خەڵکی مه‌ده‌نى وەک قەڵغانی مرۆیی بەکاردەهێنێت و ئەمەش پێشڕه‌وییەکانى هه‌سه‌ده‌ى دواخستووه.