ئه‌مریكا ده‌یه‌وێت عێراق له‌ هه‌ژموونی ئێران رزگار بكات

ئەمە تەنیا بە عەبادی ناكرێت

K24 - ھەولێر

ھەموو ھەوڵێكی ئەمریكا لە عێراق ئەوەیە ئەو وڵاتە لەژێر ھەژموونی ئێران رزگار بكات، بۆ ئەمەش دەیەوێ عەبادی و حكومەتەكەی زیاتر لە وڵاتانی عەرەبی نزیك بكاتەوە، بەڵام بەشێك بەرپرسە سووننەكانی عێراق رایان وایە ئەمە بە تەنیا بە عەبادی ناكرێت ئەگەر ئەمریكا راستەوخۆ لەسەر ھێڵەكە نەبێت. سەرۆكی فراكسیۆنی پارتیش لە پەرلەمانی عێراق دەڵێت، ئەمریكا بە عەبادی وتووە دەبێ حەشدی شەعبی ھەڵوەشێنیتەوە.