"هه‌ڵوێستی به‌غدا له‌سه‌ر راده‌ستكردنی فڕۆكه‌خانه‌كان روون نییە"
بەغدا وەڵامی نووسراوی وه‌زاره‌تی گواستنه‌وه‌ی ھەرێمی نه‌داوه‌ته‌وه
K24 - ھەولێر
بەغدا داوای رادەستكردنەوەی دەسەڵاتەكانی فڕۆكەخانەكانی ھەولێر و سلێمانی دەكات و تا ئێستاش ھیچ نووسراوێكی فەرمی بۆ ھەرێم نەناردووە، وتەبێژی وەزارەتی گواستنەوە دەڵێت، وەزارەت دوو نووسراوی بۆ بەغدا ناردووە، بەڵام وەڵامیان نەداونەتەوە، بۆیە دیار نییە حەیدەر عەبادی، سەرۆك وەزیرانی عێراق داوای كام دەسەڵات دەكات.