سوپاى توركيا هێزێكى ديكه‌ى تايبه‌تى ره‌وانه‌ى عه‌فرين كرد
وه‌ك ئاماده‌كارى بۆ هێرشى نوێ و شه‌ڕى زياتر به مه‌به‌ستى شكاندنى هێڵى به‌رگرى شه‌ڕڤانه كورده‌كان، سوپاى توركيا هێزى تايبه‌تى ره‌وانه‌ى به‌ره‌كانى شه‌ڕ كردووه
K24 – هه‌ولێر:
سوپاى توركيا بۆ پشتيوانى له سوپاى وڵاته‌كه‌ى له هێرشيان بۆ سه‌ر عه‌فرين، هێزێكى ديكه‌ى تايبه‌تى ره‌وانه‌ى به‌ره‌كانى شه‌ڕ كرد.
ئاژانسى هه‌واڵده‌رى رۆيته‌رز بڵاويكرده‌وه، ئه‌مڕۆ وه‌ك ئاماده‌كارى بۆ هێرشى نوێ و شه‌ڕى زياتر به مه‌به‌ستى شكاندنى هێڵى به‌رگرى شه‌ڕڤانه كورده‌كان، سوپاى توركيا هێزى تايبه‌تى ره‌وانه‌ى به‌ره‌كانى شه‌ڕ كردووه.
ناردنى ئه‌و هێزانه له كاتێكدايه، نه‌ته‌وه‌يه‌كگرتووه‌كان له بڕيارنامه‌يه‌كدا داوايكرد، شه‌ڕ له ته‌واوى سووريا بوه‌ستێندرێت و ئاگربه‌ست رابگه‌يه‌نرێت.
جێگرى سه‌رۆك وه‌زيرانى توركيا، به‌كر بۆزداغ، له لێدوانێكدا بۆ كه‌ناڵى ئێن تى ڤى رايگه‌ياند، هێزه تايبه‌ته‌كانيان ره‌وانه‌ى به‌ره‌كانى شه‌ڕ ده‌كه‌ن، بۆ ئه‌نجامدانى شه‌ڕێكى نوێ، كه واده‌ى نزيك بووه‌ته‌وه.
بۆزداغ، سه‌باره‌ت به بڕياره‌كه‌ى نه‌ته‌وه‌يه‌كگرتووه‌كانيش، گوتى: ئه‌و بڕياره عه‌فرين ناگرێته‌وه.
له‌و چوارچێوه‌يه‌دا، ئاژانسى هه‌واڵده‌رى ئه‌نادۆڵى توركى بڵاويكرده‌وه، يه‌كه‌يه‌كى هێزه تايبه‌ته‌كانى توركيا له سنوورى باكوورى خۆرئاواى عه‌فرينه‌وه به‌شدارى له شه‌ڕدا ده‌كه‌ن و ئامانجيانه ئه‌و گوندانه كێوماڵ بكه‌ن، كه كه‌وتوونه‌ته ده‌ستى سوپاى توركيا.
هێرشى سوپاى توركيا و ميليشيا ئيسلامييه‌كانى هاوپه‌يمانى ئه‌نقه‌ره بۆ سه‌ر كانتۆنى عه‌فرين له 20ى كانوونى دووه‌م/ يه‌نايرى 2018 ه‌وه ده‌ستيپێكردووه و تا ئێستا به‌رده‌وامه.
ئ.ڕ