"ژنە شەڕڤانەكان گیانی خۆیان دەكەنە بۆمب"

"ھەرگیز عەفرین چۆڵ ناكەین"

K24 - عەفرین

شه‌ڕڤانانی ژن له‌ گۆڕه‌پانی شه‌ڕ، به‌رگری له‌ عه‌فرین ده‌كه‌ن. فه‌رمانده‌یه‌كی یه‌كینه‌كانی پاراستنی ژن رایدەگەیەنێت، هێرشی توركیا بۆ سه‌ر شاره‌كه‌یان كاریگه‌ری له‌سه‌ر ئیراده‌یان ناكات و به‌رده‌وام ده‌بن له‌ به‌رگریكردن له‌ عه‌فرین، ئاماژەش بۆ ئەوە دەكات، ئەگەر پێویست بكات گیانی خۆیان دەكەنە بۆمب بۆ پاراستنی عەفرین.

یەكبوون بەسرەت، فەرماندەی یەپەژە لە عەفرین بە كوردستان24 راگەیاند: "ئێمە ھەرگیز عەفرین چۆڵ ناكەین، ھەرچی روودەدات با رووبدات، چۆن روحی بەرخودان لە مێژووی ئێمەدا ھەیە ئێستا جارێكی دیكە ھەمان شت زیندوو دەبێتەوە".

گوتیشی: "ئەو شەڕە شەڕێكی نادادپەروانەیە و ھێرشكردنە سەر عەفرین بە جۆرێكە دوورە لە بەھا مرۆییەكان، لەگەڵ ئەوەشدا وەك شەڕڤانانی ژن وەڵامی ھەموو ئەو ھێرشانە دەدەینەوە و ھیچ كات سەنگەرەكان چۆڵ ناكەین، ئەگەر پێویست بكات گیانی خۆمان دەكەینە بۆمب و بەسەر تانكەكاندا دەچین، گرنگ ئەوەیە رێگری لە ھێرشەكانی توركیا بۆسەر ئەفرین بكەین".

ئەمڕۆ 44 رۆژە ھێرشی سوپای توركیا بۆسەر عەفرین بەردەوامە، بەگوتەی فەرماندەكانی یەپەگە و یەپەژە، ژنان رۆڵی بەرچاویان ھەیە لە بەرگریكردن لە عەفرین.

بە گوێرەی دوایین ئاماری ئەنجوومەنی تەندروستی ئەفرین تا ئێستا زیاتر لە 200 ھاووڵاتی سڤیل شەھید بوونە و زیاتر لە 600 كەسی دیكەش برینداربوونە.

ھ.م