ھەسەدە چیدی چاوەڕێی كۆمەڵگەی نێودەوڵەتی ناكات
ھێزەكانیان لە سەنگەرەكانی دژی داعش دەگوازنەوە عەفرین
K24 - رەققە
ھێزەكانی سووریای دیموكرات (ھەسەدە) رایدەگەیەنێت، زیاتر لە مانگێكە چاوەڕێین كۆمەڵگەی نێودەوڵەتی لەسەر عەفرین بێتەدەنگ، ئێستا چیدی چاوەڕێی ئەوە ناكەن و ھێزەكانیان لە سەنگەرەكانی دژی داعش دەگوازنەوە عەفرین.
ئەبو عومەر ئیدلبی، فەرماندەی گشتی ھێزی شۆڕشگێری سەر بە ھەسەدە بە كوردستان24 راگەیاند: "زیاتر لە 45 رۆژە لەسەنگەرەكانی دژی داعش چاوەڕێی ھەڵوێستی كۆمەڵگەی نێودەوڵەتیمان كرد، بەڵكو ھێرشەكانی توركیا بۆسەر عەفرین بوەستێنێ، بەداخەوە ھەموو وڵاتان بێدەنگیان ھەڵبژاردووە، بۆیە ناچارین ھێزەكانمان لە چەمی فورات بەرامبەر داعش بكێشنینەوە و بیانگوازینەوە عەفرین".
بە بڕوای فەرماندە سەربازییەكانی ھەسەدە، كشانەوەی ھێزەكانیان كاریگەری دەبێت لەسەر شەڕی دژی داعش، چونكە ئێستا ئۆپەراسیۆن دژی داعش لە دێرەزوور بەردەوامە و چەكدارانی داعش لە ھێرشەكانیان بۆسەر ناوچەكانی ژێر دەسەڵاتی ھەسەدە بەردەوامە.
فەرماندەیەكی دیكەی ھەسەدە بەناوی لوقمان، بە كوردستان24 گوت: "كشانەوەی ھێزەكانمان كاریگەری دەبێت بۆسەر شەڕی داعش و ئاستەنگ دەخاتە بەردەم ئۆپەراسیۆنەكانی دژی داعش لە دێرەزوور".
دوو رۆژ لەمەوبەر هێزهكانى سوورياى ديموكرات (ههسهده)، ئاشكرای كرد كە دەستیان كردووە بە گواستنهوهى 1700 شهڕڤانى "سوپاى شۆڕشگێڕان"ى سووريا له شارهكانى رهققه و دێرزوورهوه بهرهو عهفرين، كە ئامانجى سهرهكى "سوپاى شۆڕشگێڕان"، پشتيوانيكردنى سهنگهرى بهرگرى يهكينهكانى پاراستنى گهل (يهپهگه) و هێزهكانى سوورياى ديموكرات(ههسهده)يه.
ھ.م