"قسەكانی سەدر بەرامبەر پێشمەرگە ئەوپەڕی بێویژدانییە"
دەبێ پێشمەرگە بە شكۆوە بگەڕێتەوە كەركووك
K24 - ھەولێر
هه‌وڵه‌كانی گه‌ڕانه‌وه‌ی پێشمه‌رگه بۆ ناوچه جێناكۆكه‌كان كاردانه‌وه‌ی جیاوازی لێ كه‌وتووه‌ته‌وه، موقته‌دا سه‌در دژی گه‌ڕانه‌وه‌ی پێشمه‌رگه‌یه و ئەندامێكی سەركردایەتی یه‌كێتیش ده‌ڵێ، قسه‌كانی سه‌در ئەوپەڕی ناھه‌قی و بێویژدانین، پارتی و گۆڕانیش پێیان وایه، ده‌نگۆی گه‌ڕانه‌وه‌ی پێشمه‌رگه بۆ ناوچه جێ ناكۆكه‌كان ته‌نها پڕوپاگه‌نده‌یه و ئه‌گه‌ر پێشمه‌رگه بشگه‌ڕێته‌وه ده‌بێ به شكۆوه بگه‌ڕێته‌وه ئه‌و ناوچانه.
جوان ئیحسان، ئەندامی سەركردایەتی یەكێتی نیشتمانی كوردستان بە كوردستان24 گوت: "پێشمەرگە لە عێراق بەرگری لە ھەموو پێكھاتەكان كردووە بێ جیاوازی، بۆیە ئەو گوتانەی لەبارەی گەڕانەوەی پێشمەرگە بۆ كەركووك دژی پێشمەرگە كراون، ئەو پەڕی بێویژانی و ناھەقییە بەرامبەر ھێزی پێشمەرگەی كوردستان دەكرێ".
ھەر سەبارەت بەو پرسە كاكه‌مین نه‌جار، ئه‌ندامی مەكتەبی سیاسی پارتی دیموكراتی كوردستان بە كوردستان24 راگەیاند: "ھیچ رێككەوتنێكی فەرمی لەنێوان حكوومەتی ھەرێم و بەغدا نییە لەبارەی گەڕانەوەی پێشمەرگە بۆ كەركووك، رەنگە ئەو دەنگۆیە بۆ بانگەشەی ھەڵبژاردن بێ یان قسەی ئەوانە بێت كە خیانەتیان لە كەركووك كرد، ئێستا بیانەوێت رووی خۆیان سپی بكەنەوە".
به‌رپرسی مه‌كۆی گۆڕان له هه‌ولێر هێمن شێخانی، پێی وایە: "ھیچ كات لەگەڵ ئەوەدانین كە پێشمەرگە فەرمان لە حكوومەتی ناوەندی وەربگرێت، چونكە ئێمە خاوەن پەرلەمان و حكوومەتی خۆمانین، بەپێی دەستووری عێراقیش ناوچە جێناكۆكەكان دەبێ ھەردوو ھێزی عێراق و پێشمەرگەی لێبێ، بەداخەوە دەبوایە ئەوە پێش 16 ئۆكتۆبەر كرابوایە".
به‌پێی لێدوانه‌كانی هه‌ندێك له‌لایه‌نه سیاسیه‌كانی هه‌رێم گه‌ڕانه‌وه‌ی پێشمه‌رگه بۆ ناوچه كێشه له‌سه‌ره‌كان ته‌نها ده‌نگۆیه و هیچ ڕێككه‌وتنێك له‌وباره‌یه‌وه نییه، به‌ڵام هه‌مووان كۆكن له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی گه‌ر بڕیاربێت پێشمه‌رگه بگه‌ڕێته‌وه ئه‌وناوچانه ئه‌وا به‌شكۆوه‌ده‌بێت و ناخرێته ژێر ده‌سه‌ڵاتی به‌غدا.
ھ.م